په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا له‌باره‌ی مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی له‌ عێراق و هەرێم بڕیاریدا
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا له‌باره‌ی مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی له‌ عێراق و هەرێم بڕیاریدا

په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا له‌باره‌ی مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی له‌ عێراق و هەرێم بڕیاریدا

تشرینی یه‌كه‌م 18, 2023 21:02
په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا له‌باره‌ی مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی له‌ عێراق و هەرێم بڕیاریدا
0

لایک

په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا به‌ ده‌نگی 560 په‌رله‌مانتار بڕیاریدا به‌ درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ له‌ عێراق، كه‌ ژماره‌یان 260 راوێژكاری سه‌ربازییه‌ و به‌سه‌ر ناوچه‌كانی عێراق و هه‌رێم دابه‌شبوون.

په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌دا پرسی مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌ عێراق و هه‌رێم تاوتوێكرد و له‌ كۆی 672 په‌رله‌مانتار 560 په‌رله‌مانتار به‌ “به‌ڵێ” ده‌نگیاندا به‌ مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌ڵمانیا له‌ عێراق و هه‌رێم، هه‌روه‌ها 108 په‌رله‌مانتار به‌ “نه‌خێر” ده‌نگیاندا.
به‌پێی بڕیاره‌كه‌ی په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا، تاوه‌كو 31ی 10ی 2024 هێزه‌كانی ئه‌ڵمانیا له‌ عێراق و هه‌رێم ده‌مێننه‌وه‌، بۆ درێژكردنه‌وه‌ی ده‌بێت ساڵی ئاینده‌ جارێكی دیكه‌ بڕیاری له‌باره‌وه‌ بدرێت.

ژماره‌ی هێزه‌كانی ئه‌ڵمانیا له‌ عێراق و هه‌رێم 260 راوێژكاری سه‌ربازیین و كاریان ئه‌نجامدانی مه‌شق و راهێنانه‌ به‌سوپای عێراق و هێره‌كانی پیشمه‌رگه‌، حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا ده‌ڵێت، ده‌توانن ژماره‌ی هێزه‌كانی بۆ 500 كه‌س زیادبكه‌ن.

En az 10 karakter gerekli