پەرلەمانی عێراق لەسەر هێرشەکانی سەر وڵاتەکەی کۆدەبێتەوە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • پەرلەمانی عێراق لەسەر هێرشەکانی سەر وڵاتەکەی کۆدەبێتەوە

پەرلەمانی عێراق لەسەر هێرشەکانی سەر وڵاتەکەی کۆدەبێتەوە

شوبات 9, 2024 10:53
پەرلەمانی عێراق لەسەر هێرشەکانی سەر وڵاتەکەی کۆدەبێتەوە
0

لایک

بڕیارە سبەی شەممە 10ـی شوباتی 2024 پەرلەمانی عێراق کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە گفتوگۆکردن لەبارەی ‌هێرشەکانی سەر وڵاتەکەی ئەنجامبدات.

رۆژی پێنجشەممە 8ـی شوباتی 2024فەرمانگەی میدیایی پەرلەمانی عێراق، بەرنامەی کاری دانیشتنی ژمارە (6)ـی وەرزی یاسادانانی یەکەمی ساڵی سێیەمی پەرلەمانی عێراقی بڵاوکردەوە لە بەرنامەی کار لە خاڵێک پێکهاتووە و ئاماژەی بەوەکراوە، کە دانیشتنەکە تایبەت دەبێت بە “گفتوگۆکردن لەسەر ئەو دەستدرێژییانەی دەکرێنە سەر سەروەری عێراو”.

ئەمەش دوای ئەوە هات کە شەوی 7ـی شوباتی 2024 لە بەغداد ئۆتۆمبێلێک لە هێرشێکی درۆنیدا کرایە ئامانج لە ناوچەی مەشتەلی رۆژهەڵاتی بەغداد و لە ئەنجامدا سێ کەس کوژران کە دوو سەرکردەی کەتائیبی حزبووڵڵا بە ناوەکانی ئەبو باقر ساعیدی و ئەرکان عەلیاوی لەنێو کوژراوەکاندان و دواتر حزبووڵڵای عێراقی لە راگەیەندراوێکدا کوژرانی ئەو دوو سەرکردەیەی پشتڕاستکردەوە.

هەروەها سوپای پاسدارانی ئێران بڵاویکردەوە، ساعیدی بەرپرسی سیستمی دروستکردنی مووشەک و درۆنەکانی حزبووڵڵای عێراقە کە لە هێرشەکەدا کوژرا.

En az 10 karakter gerekli