حه‌لبوسی: سه‌رجه‌م ئه‌و تۆمه‌تانه‌ ره‌تدەکەینەوە‌ كه‌ حزبه‌كه‌مان پەیوەندی له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كی ئیسرائیلی هه‌بێت
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • حه‌لبوسی: سه‌رجه‌م ئه‌و تۆمه‌تانه‌ ره‌تدەکەینەوە‌ كه‌ حزبه‌كه‌مان پەیوەندی له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كی ئیسرائیلی هه‌بێت

حه‌لبوسی: سه‌رجه‌م ئه‌و تۆمه‌تانه‌ ره‌تدەکەینەوە‌ كه‌ حزبه‌كه‌مان پەیوەندی له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كی ئیسرائیلی هه‌بێت

تشرینی دووه‌م 30, 2023 21:57
حه‌لبوسی: سه‌رجه‌م ئه‌و تۆمه‌تانه‌ ره‌تدەکەینەوە‌ كه‌ حزبه‌كه‌مان پەیوەندی له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كی ئیسرائیلی هه‌بێت
0

لایک

محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی له‌كارلادراوی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ رایگه‌یاند، سه‌باره‌ت به‌و دۆسیانه‌ی كه‌ له‌سه‌ری تۆماركراون، له‌به‌رده‌م دادگا ئاماده‌ ده‌بێت، به‌هیچ شێوه‌یه‌كی ئاماده‌ نیه‌ عێراق جێبهێڵێت، سه‌رجه‌م ئه‌و تۆمه‌تانه‌شی ره‌تكرده‌وه‌ كه‌ حزبه‌كه‌ی پەیوەندی له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كی ئیسرائیلی هه‌بێت.

محه‌مه‌د حه‌لبوسی كه‌ هاوكات سه‌رۆكی حزبی ته‌قه‌دومه‌ له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: “عێراق به‌جێناهێڵم و له‌ ناوخۆدا ده‌مێنمه‌وه‌ و له‌ هه‌ر كاتێكدا له‌به‌رده‌م ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریدا ئاماده‌ ده‌بم”.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، “لێكۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ من چه‌ند كاتژمێرێكی خایاند، به‌ڵێنمدا له‌ هه‌ر كاتێكدا له‌به‌رده‌م دادگا ئاماده‌ بم كه‌ پێویست بێت”.

ده‌شڵێت، “ژماره‌یه‌ك سكاڵاكارێك هه‌ن كه‌ له‌سه‌ر من و حزبی ته‌قه‌دوم تۆمار كراون، ئه‌و كه‌سانه‌شی سكاڵاكانیان تۆماركردوه‌ خۆیان گومانیان له‌سه‌ره‌ به‌تایبه‌ت هه‌ریه‌ک له‌ جه‌مال كه‌ربولی، حه‌یده‌ر مولا، سوهه‌یب راوی، فارس ته‌ها فارس، باسم خه‌شان، زۆرینه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ پێشتر به‌ دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵی تۆمه‌تبار بوون و له‌ پۆسته‌كانیان دوورخراونه‌ته‌وه‌ و به‌ هۆكارێكی زۆر له‌ خۆكاندیدكردن بۆ هه‌ڵبژاردن دوور خراونه‌ته‌وه‌، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی هه‌ندێكیان هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ن”.

محه‌مه‌د حه‌لبوسی ئه‌وه‌شی رونكرده‌وه‌، “له‌سه‌ر ئاستی حزبی، ئێمه‌ به‌رده‌وام ڕه‌تیده‌كه‌ینه‌وه‌ دان به‌ قه‌واره‌ی زایۆنیستیدا بنێین و ئه‌مه‌ش هه‌ڵوێستێكی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌ له‌ هه‌مو كاته‌ جیاجیاكاندا جه‌ختمان له‌سه‌ركردۆته‌وه‌، هه‌وڵی به‌رده‌واممان هه‌بو بۆ ده‌ركردنی یاسای تایبه‌ت به‌ قه‌ده‌غه‌كردنی ئاساییكردنه‌وه‌ له‌گه‌ڵ قه‌واره‌ی زایۆنیستی و به‌ تاوان هه‌ژماركردنی”.

سه‌باره‌ت به‌و كۆمپانیایه‌ی كه‌ حزبی ته‌قه‌دوم گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵدا كردوه‌ و تۆمه‌تی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئیسرائیلی خراوه‌ته‌پاڵ، محه‌مه‌د حه‌لبوسی وتی، “كۆمپانیای بی جی ئاڕ كۆمپانیایه‌كی ئه‌مریكییه‌ و هه‌موو كارمه‌نده‌كانی هاوڵاتی ئه‌مریكین، هیچ نوێنه‌رایه‌تییه‌كی تێدا نییه‌ و له‌نێو ستافه‌كه‌یدا هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌كی دیكه‌ نییه‌”.

سه‌رۆكی له‌كارلادراوی په‌رله‌مانی عێراق ئه‌وه‌شی راگه‌یاند، ئامانجی ئه‌م گرێبه‌سته‌ بریتییه‌ له‌ به‌بازاڕكردنی چالاكییه‌كانی ته‌قه‌دوم له‌ ئه‌مریكا له‌ رێگه‌ی په‌یوه‌ندی میدیاییه‌وه‌ ته‌نها له‌ ناوخۆی ئه‌مریكادا، به‌ شێوه‌یه‌ک كه‌ له‌گه‌ڵ ده‌ستووری عێراقدا بگونجێت

En az 10 karakter gerekli