بانكی ناوه‌ندی عێراق ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه بڕیاریدا مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ڕێكخراوی بلاك ئێكس قه‌ده‌غه بكات، به‌ئامانجی كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی سپیكردنه‌وه‌ی پاره و پاره‌داركردنی تیرۆریستان.
به‌گوێره‌ی نوسراوێكی بانكی ناوه‌ندی كه واژۆی عه‌ممار حه‌مه‌د خه‌ڵه‌ف جێگری پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی له‌سه‌ره و ئاڕاسته‌ی سه‌رجه‌م بانكه ئه‌هلی و حكومیه‌كان كراوه تێیدا هاتووه، به مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی سپیكردنه‌وه‌ی پاره و پاره‌داركردنی تیرۆریستان، تكایه مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ رێكخراوی (بلاك ئێكس) قه‌ده‌غه بكه‌ن.
له نووسراوه‌كه‌دا كه ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م بانكه مۆڵه‌تپێدراوه‌كان و دامه‌زراوه داراییه نابانكییه‌كان كراوه، داواكراوه بانكی ناوه‌ندی ئاگادار بكرێته‌وه كه ئایا ئه‌م ڕێكخراوه هیچ مامه‌ڵه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ بانك یان دامه‌زراوه داراییه‌كان هه‌یه یان نا.
رێكخراوی (black axe criminal organization) ده‌یان ساڵه له نه‌یجیریا كارده‌كات و له نێو ئه‌و سه‌ندیكایانه‌ی تاوانه ڕێكخراوه‌كانی وڵاتهكهدایه كه زۆرترین ترسیان لێده‌كرێت، ئه‌ندامێتی ئه‌م رێكخراوه كه به كۆلت یان برایه‌تی ناسراون.
رێكخراوه‌كه له ده‌وورووبه‌ری ساڵی 1977 دامه‌زراوه و ئێستا وه‌ك ڕێكخراوێكی تاوانكاری نێوده‌وڵه‌تی كارده‌كات له نێو زۆرێك له تاوانه‌كاندا تێوه‌گلاوه، چالاكیهكانیشی (ساخته‌كاری له ئینته‌رنێت، كوشتن، بازرگانیكردن به مرۆڤ، سپیكردنه‌وه‌ی پاره) ئه‌و بانده تا ئێستا زیاتر له 64 ملیۆن یۆرۆی دزیوه یان سپیكردۆتهوه.