عیماد جه‌میل، سه‌رۆكی تیمی ڕاگه‌یاندنی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان، له لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌ی الشرق لاوسط وتی: “كۆی ئه‌و پارتانه‌ی له هۆبه‌ی پارته‌كانی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان مۆڵه‌تیان وه‌رگرتووه، گه‌یشتووه به 296 پارت و 50 هاوپه‌یمانی سیاسی، ئه‌مه پێش یه‌ك رۆژ له داخستنی ناو تۆماركردن كه بڕیاره به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، ده‌رگای خۆتۆماركردن دابخرێت”. به‌ڵام جه‌میل پێشبینی ئه‌وه ده‌كات “ماوه‌ی ناو تۆماركردن بۆ كاتێكی دی درێژبكرێته‌وه”.
هه‌روه‌ها له درێژه‌ی وته‌كانیدا ده‌ڵێت: “198 پارتی مۆڵه‌تدراو له‌و 296 پارته، له چوارچێوه‌ی 50 هاوپه‌یمانیدا، به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كه ده‌كه‌ن، 98 پارتی دیكه به ته‌نها به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كه ده‌كه‌ن و 63 پارتی دی هێشتا چاوه‌ڕێی ناو تۆماركردن ده‌كه‌ن”.
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا “كۆمسیۆن ئه‌مڕۆ دانیشتنێكی نائاسایی سازده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی بڕیاری كۆتایی له‌سه‌ر درێژكردنه‌وه‌ی تۆماركردنی هاوپه‌یمانه‌تییه‌كان بدات یا نه‌یدات”.
سه‌باره‌ت به گرنگترین هاوپه‌یمانی كه له سه‌رجه‌م ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان به‌شداری ده‌كه‌ن- ته‌نها هه‌رێمی كوردستان نه‌بێت- جه‌میل باس له‌وه ده‌كات له پێنج هاوپه‌یمانی سه‌ره‌كی پێكدێن كه بریتین له‌مانه: هاوپه‌یمانی نیشتمانی، رێبازی نیشتمانی، حه‌سمی نیشتیمانی، سه‌رۆكایه‌تی، مه‌دار (هاوپه‌یمانی مه‌دار جگه له به‌سره، له هه‌موو پارێزگاكانی دیكه‌دا به‌شداره)
سه‌رۆكی تیمی راگه‌یاندنی كۆمسیۆن، سه‌باره‌ت به گه‌وره‌ترین هاوپه‌یمانی كه له هه‌ندێك پارێزگای تایبه‌ت، نه‌ك له هه‌موو پارێزگاكان، به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا ده‌كات، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات و ده‌ڵێت: “بریتییه له ده‌وڵه‌تی یاسا كه له 12 پارت پێكهاتووه. هاوپه‌یمانی قییه‌م/ به‌ها كه له 10 پارت پێكهاتووه. هاوپه‌یمانی حه‌سمی نیشتمانی كه له 9 پارت پێكهاتووه. هاوپه‌یمانی هێزه مه‌ده‌نییه‌كان كه له 9 پارت پێكهاتووه. هاوپه‌یمانی توركمانی عێراق كه له 9 پارت پێكهاتووه.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی تیمی راگه‌یاندنی كۆمسیۆن، سه‌باره‌ت به دابه‌شبوونی هاوپه‌یمانه‌تییه‌كان به‌سه‌ر بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكان، باس له‌وه ده‌كات 10 هاوپه‌یمانی له پارێزگای سه‌لاحه‌دینه، 18 هاوپه‌یمانی له پارێزگای به‌غدایه، 17 هاوپه‌یمانی له پارێزگای ئه‌نباره، 16 هاوپه‌یمانی له پارێزگای به‌سره و 16 هاوپه‌یمانی دیكه‌ش له پارێزگای كه‌ركوكه.
هه‌ر په‌یوه‌ست به‌م بابه‌ته، شاخه‌وان عه‌بدوڵا، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان، له لێدوانێكیدا ده‌ڵێت: وه‌ك بنه‌مایه‌ك بۆ تۆماركردنی ده‌نگده‌ران له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك و بۆ دڵنیایی له راستی و دروستی ده‌نگده‌رانی پارێزگاكه، پێویسته پشت به ئاماری (سه‌رژمێری دانیشتوانی) ساڵی 1957 ببه‌سترێت.
له‌م باره‌یه‌وه ده‌ڵێت: “به‌ندێكی گرنگمان داناوه به كردنی سه‌رژمێری ساڵی 1957، وه‌ك بنه‌مایه‌ك بۆ روونكردنه‌وه‌ی كێن دایشتوانی ره‌سه‌نی كه‌ركوك… ئه‌م سه‌رژمێرییه 1957 ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ پێش سیاسه‌تی ته‌عریب، ئه‌مه‌ش گرنگه بۆ ده‌رخستنی كێ دوای 2003 هاتووه بۆ كه‌ركوك. ئه‌گه‌ر ناویان له به‌ڵگه‌نامه‌كانی سه‌رژمێری ساڵی 1957 نه‌بوو، ئه‌وا ناتوانرێت به هاووڵاتی كه‌ركوك دابنرێن”.
له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌دا، عه‌ره‌ب و توركمان، كورد تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن به‌وه‌ی له دوای ساڵی 2003، هاووڵاتییه‌كی زۆری كوردیان گواستووه‌ته‌وه بۆ كه‌ركوك، ئه‌مه‌ش وه‌ك هه‌وڵێك بۆ كۆنترۆڵكردنی دانیشتوانی پارێزگاكه و كورده‌كان پێداگری له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ن كه كه‌ركوك به‌شێكه له هه‌رێمی كوردستان، ئه‌گه‌رچی له رووی كارگێڕییه‌وه سه‌ر به حكومه‌تی به‌غدایه.
له به‌رامبه‌ر داوای كورد بۆ پشتبه‌ستن به تۆماری سه‌رژمێری دانیشتوانی ساڵی 1957، كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان، هیچ به‌یاننامه‌یه‌كی ده‌رنه‌كردووه. به‌ڵام سه‌رچاوه‌یه‌ك له كۆمسیۆنه‌وه، به الشرق لاوسط_ی راگه‌یاندووه: “كۆمیسیۆن تۆمارێكی ره‌سه‌نی هاووڵاتیانی كه‌ركوكی لایه و له‌ژێر رۆشنایی ئه‌و تۆماره‌دا هه‌ڵبژاردنه‌كه ده‌كرێت”.
دواین هه‌ڵبژاردنی ناوخۆیی له پارێزگای كه‌ركوك، له ساڵی 2005 ئه‌نجامدرا. پاشان له‌و به‌رواره‌وه چیتر هه‌ڵبژردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك نه‌كرا، له‌به‌ر بوونی ناكۆكی نێوان به‌غدا و كورد له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140ی ده‌ستوور كه په‌یوه‌سته به ئاسایكردنه‌وه‌ی بارودۆخی كه‌ركوك و ئه‌و ناوچانه‌ی تر كه ناوچه‌ی جێناكۆكن.