سوودانی: ناردنی پارە بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بەردەوام دەبێت

سوودانی: ناردنی پارە بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بەردەوام دەبێت

شوبات 20, 2024 20:24
سوودانی: ناردنی پارە بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بەردەوام دەبێت
0

لایک

سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، تا هەموارکردنەوەی یاسای بودجە، ناردنی پارە بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان-عێراق بەردەوام دەبێت.

سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کۆنفرانسە رۆژنامەوانیەکەدا دڵنیاییدا کە ناردنی پارە بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان-عێراق بەردەوام دەبێت.

سەرۆکوەزیرانی عێراق دەڵێت: ئەو کێشانەی کە لە رابردوودا لەگەڵ هەرێمی کوردستان هەیانبووە هەوڵی چارەسەرکردنیان داوە. جەختی لەوەشکردەوە، ناردنی ئەو بڕە پارەیە بۆ هەرێمی کوردسان بەردەوام دەبێت تا کاتی هەموارکردنەوەی یاسای بودجە.

ئاماژە بەوەشدرا، 27 یان 28ـی ئەم مانگە 618 ملیار دینارەکە بۆ هەرێمی کوردستان-عێراق رەوانە دەکرێت.

بەگوێرەی زانیارییەکان، وەزارەتی دارایی عێراق دوای ئەوەی تەواوی مووچەی وەزارەتەکانی عێردا دابەش دەکات، پاشان راستەوخۆ دەست دەکات بە ناردنی 618 ملیار دینار بۆ هەرێمی کوردستان-عێراق بۆ مەبەستی دابەشکردنی مووچە.

En az 10 karakter gerekli