وەزارەتی ناوخۆ سەبارەت بە قەرزەکانی سزای هاتووچۆ فەرمانێکی وەزاری لە بەرژەوەندی هاووڵاتییان دەردەکات.
وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە رێژەی سەدا 20 لە قەرزەکانی سزای هاتووچۆی شۆفێران خۆشدەبێت.
لە فەرمانێکی وەزاریدا کە واژۆی رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستانی پێوەیە و ئەمڕۆ بڵاوکراوەتەوە، بڕیار درا بە لێخۆشبوون بە رێژەی سەدا 20 لە قەرزەکانی سزای هاتووچۆ بۆ ماوەی شەش مانگ کە لە 28ـی 8ـی 2023ـەوە دەستی پێکردووە و لە 28ـی 4ـی 2024 کۆتایی دێت.
ئاماژە بەوەشدراوە، هەر کەسێک لەدوای کۆتاییهاتنی ئەو وادەیە پێبژاردن نەدات، لەماوەی 30، ئەوا بەپێی بەشی 20 لە یاسای هاتووچۆ ژمارە 86ـی ساڵی 2004 مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت.