سەرۆکی شارەوانی مۆسکۆ رایگەیاند، ئۆکرانیا جارێکی تر بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشی کردووتەوە سەر پایتەختی رووسیا. دەشڵێت، “هێرشەکە بۆ ناوەندی شارەکە بووە.”
ئەمڕۆ هەینی سەرۆکی شارەوانی مۆسکۆ لە راگەیاندراوێکدا ئەوەی خستوەتەڕوو، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئۆکرانیایان لە ناوەندی مۆسکۆدا خستووەتەخوارەوە.
باسی لەوەشکردووە، هێرشەکانی ئۆکرانیا بۆ سەر رووسیا و مۆسکۆ بەتایبەتی بەردەوامە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانیان نەبووە.
نزیکەی دوو ساڵە بە فەرمانی ڤلادیمیر پوتین سەرۆکی رووسیا جەنگی ئەو وڵاتە لەگەڵ ئۆکرانیا دەستیپێکردووە و تا ئیستاش بەردەوامە و رووسیا رایگەیاند، بۆ کۆتایهاتنی جەنگەکە پێویستە ئۆکرانیا یان دەستبەرداری کیێڤ ببێت یان دەستبەرداری داواکەی ببێت بۆ بەئەندامبوون لە ناتۆ، لەبەرامبەریشدا ئۆکرانیا لەسەرەتای ئەمساڵەوە دەستیکردووە بە هێرشی پێچەوانە بۆ سەر رووسیا.
لەوبارەیەوە، ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکرانیا باسی لەوەکرد، هاوکارییەکانی وڵاتانی رۆژئاوا هاوکاریان بوون بۆ ئەنجامدانی هێرشەکان و بەردەوام دەبن.
1
گۆڕانکاری کۆیلایەتی لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ
2
بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن
3
ئەمریکا: ژنانی ئێران تەنها لە پێناوی شکۆی خۆیاندا خۆپیشاندان دەکەن
4
نیگەرانییەکانی بەدەستهێنانی وزە لە ئەوڕووپا بەردەوامە و وڵاتەکان چ رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر؟
5
بەهۆی کەوتنی فڕۆکەیەک سەرجەم سەرنشینەکان گیانیان لەدەستدا