به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی، ئه‌مشه‌و ژماره‌یه‌ك مووشه‌ك ئاڕاسته‌ی بنكه‌ی سه‌ربازی عه‌ین ئه‌سه‌د له پارێزگای ئه‌نبار كراون، تاوه‌كو ئێستا زه‌ره‌ر و زیانه‌كان نه‌زانراون.
سه‌رچاوه‌كه باسی له‌وه‌شكرد، ده‌ستبه‌جێ له‌دوای كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی مووشه‌كه‌كان له سه‌ربازگه‌ی عه‌ین ئه‌سه‌د، هێزێكی تایبه‌تی فه‌رمانده‌یی جه‌زیره و بادیه و لیوای 29ی فیرقه‌ی حه‌وت به‌دواداچوون و لێكۆڵینه‌وه‌یان ده‌ستپێكردوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، “هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌روازه‌كانی چوونه ژووره‌وه‌ی ناحیه‌ی به‌غدادیه‌یان داخستوه و هه‌ڵمه‌تی پشكنینیان ده‌ستپێكرد، به‌مه‌به‌ستی گه‌ڕان و دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و چه‌كدارانه‌ی هێرشه‌كه‌یان ئه‌نجامداوه، توانیویشیانه سه‌كۆی هه‌ڵدانی مووشه‌كه‌كان بدۆزنه‌وه له‌گه‌ڵ دوو مووشه‌ك كه به‌نیازبوون ئاڕاسته‌ی بنكه‌ی سه‌ربازی عه‌ین ئه‌سه‌دی بكه‌ن”.
پێشتریش ئه‌مڕۆ سه‌رچاوه‌یه‌ك له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی ئاشكرایكرد، بنكه‌ی ته‌نه‌فی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان به سێ فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان له ناوچه‌ی 55 كیلۆمه‌تری له سنووری سووریا و عێراق و ئوردن كراوه‌ته ئامانج.
له‌لای خۆشیه‌وه، به‌رخۆدانی ئیسلامی به‌رپرسیارێتی له‌و هێرشه راگه‌یاند و بڵاویكرده‌وه، “سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ به سێ فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان بنكه‌ی سه‌ربازی ته‌نه‌فیان كردۆته ئامانج و ڕاسته‌وخۆ و به وردی ئامانجه‌كانیان پێكاوه”.
بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد، به گه‌وره‌ترین بنكه‌ی سه‌ربازیی ئه‌مریكا داده‌نرێت له عێراق، هەروەها بنکەکە بە یەکێک لە گەورەترین بنکە سەربازییەکان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بنکەی هەڵفڕینی چەند جۆرە فڕۆکەیەکی جەنگی دادەنرێت.