ئیبراهیم کاڵن، سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی تورکیا (میت) لەگەڵ هەریەک لە سەرکۆماری عێراق، عەبدوللەتیف رەشید و سەرۆکوەزیرانی وڵاتەکە، محەمەد شیاع سوودانی کۆبووەوە.
بەپێی ئەو زانیارییەی لە سەرچاوە ئەمنییەکانەوە دەستکەوتووە، کاڵن لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ عێراق، لەگەڵ سەرکۆماری عێراق ڕەشید و سەرۆکوەزیرانی وڵاتەکە سوودانی و نوێنەرانی شیعە و سووننە و تورکمانەکان کۆبووەتەوە.
لە کۆبوونەوەکاندا پرسەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، هەڕەشەکانی رێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە و ئەو هەنگاوە هاوبەشانەی لە بەرەنگاربوونەوەی پەکەکەدا دەگیرێنەبەر، لەگەڵ هاریکاری ئەمنیی و هاریکاریی لە بەرەنگاربوونەوەی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش تاوتوێ کران.
هەروەها لە کۆبوونەوەکاندا پرۆژەی رێگای گەشەپێدان وەک هاریکاریی ئەمنیی و ئابووریی، جەنگی غەززە و رەنگدانەوەی ئەو جەنگە لەسەر عێراق و وڵاتانی ناوچەکە تاوتوێی کرا.