کۆکردنەوەی سەگە بێلانەکانی هەولێر خێراتر دەبێت
  • TEBA KURDİ
  • رۆژەڤ
  • کۆکردنەوەی سەگە بێلانەکانی هەولێر خێراتر دەبێت

کۆکردنەوەی سەگە بێلانەکانی هەولێر خێراتر دەبێت

ئاب 28, 2023 11:35
کۆکردنەوەی سەگە بێلانەکانی هەولێر خێراتر دەبێت
0

لایک

پڕۆسەی کۆکردنەوەی سەگە بێلانەکانی هەولێر بۆ شەڵتەری سەگە بێلانەکان بەردەوامە و حکومەتی هەرێم دەڵێت، بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما لەم مانگەدا پرۆسەکە خاو بووەتەوە، ئەو سەگانەی دەبرێنە ئەو شەڵتەرە، خواردن و خواردنەوەیان بۆ دابین دەکرێت، بەڵام پڕۆسەکە خێراتر دەکرێت.

هێمن محەمەد، بەڕێوەبەری شەڵتەری سەگە بێلانەکانی هەولێر بە میدیای فەرمی حکومەتی هەرێمی راگەیاندوە، ”تا ئێستا زیاتر لە 100 سەگی بێلانە لەو شەڵتەرە کۆکراونەتەوە و زۆرینەیان هی گەڕەکەکانی دەوروبەری هەولێرن”.
ماوەی مانگێکە پڕۆسەی کۆکردنەوەی سەگە بێلانەکان خاو بووەتەوە و بەڕێوەبەری شەڵتەرەکەش وتی، ”لەبەر گەرما پڕۆسەکە خاو بوەتەوە، چونکە ئەو سەگانەی کە دەهێنرێنە شەڵتەرەکان، نەشتەرگەرییان بۆ دەکرێت، ئەوەش پڕۆسەیەکی هەستیارە و لەبەر تەندروستیی سەگەکان دەبێت کەشەکە لەبار بێت”.

هێمن محەممەد، وتیشی، ”لە مانگی ئەیلولەوە پرۆسەکە خێراتر دەکەین و لەمەودوا هەوڵ دەدەین سەگەکانی ناو هەولێر کۆ بکەینەوە”.

شەڵتەرەکە لەسەر ڕووبەری 50 هەزار مەتر دوجا دروست کراوە و جێگەی کۆکردنەوەی پێنج هەزار سەگی تێدا دەبێتەوە، تێچوەکەشی زیاتر لە 400 ملیۆن دینارە.

En az 10 karakter gerekli