سوودانى: گەشەیەکی روون هەیە لە پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و ئەڵمانیا

سوودانى: گەشەیەکی روون هەیە لە پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و ئەڵمانیا

ئه‌یلول 19, 2023 21:51
سوودانى: گەشەیەکی روون هەیە لە پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و ئەڵمانیا
0

لایک

سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق رایگه‌یاند، گەشەیەکی روون هەیە لە پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و ئەڵمانیا، لەگەڵ بەرەوپێشچوون لە پلانی کار کە هەردوولا لەسەری ڕێککەوتوون لە میانەی سەردانەکەی بۆ بەرلین لە سەرەتای ئەمساڵدا.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا باسی له‌وه‌كردوه‌، محەمەد شەیاع سوودانى له‌چوارچێوه‌ی به‌شداریكردنی لە کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک لەگەڵ ئۆلاف شۆڵتز، راوێژکاری ئەڵمانیا كۆبووه‌وه‌ و رایگه‌یاند، “گەشەیەکی ڕوون هەیە لە پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و ئەڵمانیا، لەگەڵ بەرەوپێشچوون لە پلانی کار کە هەردوولا لەسەری ڕێککەوتوون لە میانەی سەردانەکەی بۆ بەرلین لە سەرەتای ئەمساڵدا، لەوانە جێبەجێکردنی ئەو گرێبەستانە کە لەگەڵ کۆمپانیا سیمینز بۆ وزە واژۆکراون، هەروەها خواستی عێراق دەربڕی لە پەرەپێدانی هاریکاری لە بواری وزەی پاک و نوێبوەوە”.

سوودانی ئاماژەی بەو سەردانە کرد، کە شاندە عێراقییەکان بۆ ئەڵمانیا ئەنجامیان داوە، لەنێویاندا شاندێک بە سەرۆکایەتی وەزیری تەندروستی بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی هاریکاری لە کەرتی تەندروستیدا بەتایبەتی لە بواری کاراکردنی نەخۆشخانەکان، و خواستی عێراقی دەربڕی بۆ بەشداریکردنی ڕاوێژکاری ئەڵمانی لە کۆنفرانسی بەغداد کە بڕیارە لە کۆتایی ئەمساڵدا ئەنجام بدرێت.

لە لای خویەوە، ڕاوێژکاری ئەڵمانیا جەختی لە پەرۆشی حکومەتەکەی کردەوە بۆ جێبەجێکردنی ئەو پلانانەی کار کە لەسەری ڕێککەوتوون، لەگەڵ بەدواداچوون بۆ کارەکانی کۆمپانیا ئەڵمانییەکان لە عێراق و فراوانکردنی و تەواوکردنی گرێبەستەکان لەکاتی خۆیدا، ئەمەش ئاماژەی بە ئامادەیی ئەڵمانیا کرد بۆ گواستنەوەی ئەزموونەکانی بۆ عێراق لە بواری وزە و وەبەرهێنانی گازدا.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووە‌، شۆڵتز ستایشی سیاسەتەکانی سوودانی کرد کە پێشکەوتنێکی بەرچاو و سەقامگیرییەکی ڕوونیان لە وڵاتەکەدا بەدەستهێناوە، ئاماژەی بە سەردانە نزیکەکەی وەزیری ئابووری ئەڵمانیا کرد بۆ عێراق، هەروەها خواستی خۆی دەربڕی بۆ سەردانی کردنی عێراق.

En az 10 karakter gerekli