ئێران ھەناردەکردنی غازی بۆ عێراق راگرت

ئێران ھەناردەکردنی غازی بۆ عێراق راگرت

شوبات 29, 2024 21:46
ئێران ھەناردەکردنی غازی بۆ عێراق راگرت
0

لایک

بەھۆی راگرتنی ھەناردەکردنی غاز لەلایەن ئێرانەوە بۆ عێراق، ئاستی بەرھەمھێنانی کارەبا لەبەغداو ناوچەکانی ناوەڕاست و باشووری عیراق چوار ھەزار مێگاوات کەمبووەتەوە.

وەزارەتی کارەبای عێراق راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ھاتووە: “لە کاتێکدا، خەریکە ھەوڵەکانی وەزارەتی کارەبا بۆ چاککردنەوەی وێستگەکانی بەرھەمھێنانی کارەبا تەواو دەبن، بۆ ئەوەی لە ھاوینی داھاتوودا کارەبای پێویست بۆ ھاووڵاتییان دابین بکەین، بەڵام جارێکی دیکە ھەناردەکردنی غاز لەلایەن ئێرانەوە بۆ عێراق راگیراوە”.

راشیگەیاندووە کە بەھۆی ئەو ھەنگاوەی ئێرانەوە، ئاستی بەرھەمھێنانی کارەبا لەبەغداد و ناوچەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق چوار ھەزار مێگاوات کەمبووەتەوە.

وەزارەتی کارەبای عێراق باسی لەوەشکردوە، رێوشوێنی بەپەلەیان گرتووەتەبەر و لەسەر ئاستی باڵا ھەماھەنگییان لەگەڵ وەزارەتی نەوت کردووە بۆ ئەوەی بڕی زیاتر لە سووتەمەنی جێگرەوە بۆ وێستگەکانی بەرھەمھێنانی کارەبا لە بەغداد و ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور دابین بکات، تا بتوانرێت کەمکردنەوەی ھەناردەکردنی غاز لەلایەن ئێرانەوەی پێی قەرەبوو بکرێتەوە تا ئەو کاتەی دووبارە ھەناردەکردنی غاز لەلایەن ئێرانەوە بۆ عێراق دەست پێ دەکاتەوە.

En az 10 karakter gerekli