لە چوارچێوەی پێشكەشكردنی هاوكارییە سەربازییەكان، حکومەتی کەنەدا 800 فڕۆکەی بێفڕۆکەوان رەوانەی ئۆکرانیا دەکات.
ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی بەرگری کەنەدا رایگەیاند؛ بەمەبەستی رووبەڕووبوونەوەی داگیركارییەكانی رووسیا لە ئۆكرانیا، حكومەتی كەنەدا بڕیاریداوە بە پێدانی 800 فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هاوكاری ئەو وڵاتە بكات، كە لە بەهاری ساڵی 2024 دەگات بەدەستی سەربازەكانی ئۆكرانیا.
رووونیكردوەتەوە، لەگەڵ ئەوەی درۆنەكان توانای چاودێریكردن و کۆکردنەوەی زانیاری هەواڵگرییان هەیە، دەشتوانرێت بۆ گواستنەوەی پێداویستییە سەربازییەکان بەکاربهێنرێن.
وەزارەتی بەرگری کەنەدا ئاماژەی بۆ ئەوەكردووە، تێچوی فڕۆکە بێفڕۆكەوانەكان زیاتر لە 70 ملیۆن دۆلارە، وەزارەتی بەرگری كەنەدا وەک هاوکارییەکی سەربازی پێشکەش بە ئۆکرانیای دەکات.
1
گۆڕانکاری کۆیلایەتی لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ
2
بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن
3
ئەمریکا: ژنانی ئێران تەنها لە پێناوی شکۆی خۆیاندا خۆپیشاندان دەکەن
4
نیگەرانییەکانی بەدەستهێنانی وزە لە ئەوڕووپا بەردەوامە و وڵاتەکان چ رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر؟
5
بەهۆی کەوتنی فڕۆکەیەک سەرجەم سەرنشینەکان گیانیان لەدەستدا