وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی عێراق رایگەیاند، 163 هەزار کەس بە نایاسایی مووچە وەردەگرن.
ئه‌حمه‌د ئه‌سه‌دی، وه‌زیری كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی حكومه‌تی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوە دا، له تۆڕی پاراستنی كۆمه‌ڵایه‌تیدا 163 هه‌زار كه‌س به نایاسایی تۆماركراون.
وتیشی “بەردەوامین لە پشکنینی داتای خێزانە سوودمەندەکان بۆ دوورخستنەوەی ئەو کەسانەی شایستەی ئەو یارمەتییە کۆمەڵایەتییە نین و هەزاران راپۆرتیان سەبارەت بە بوونی ژمارەیەکی زۆر لە سەرپێچیکاران لەسەر تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی كۆكردووه‌ته‌وه”.
ئه‌حمه‌د ئه‌سه‌دی باسی لەوەش کرد، لەگەڵ دامەزراوە جیاوازەکانی دەوڵەت و دامەزراوە ناحکومییەکان و کەرتی تایبەت، هه‌ڵمه‌تێكیان ده‌ستپێكردووه بۆ دەرکردنی ئەوانەی شایستە نین و رێوشوێنی یاسایی بەرامبەر سەرپێچیکاران ده‌گیرێته‌به‌ر، ئەو بڕە پارانەی وه‌ریانگرتووه، وه‌ریده‌گرنه‌وه.