پۆلیسێک لەکاتی دەوامی فەرمی کۆتایی بەژیانی خۆی دەهێنێت
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • پۆلیسێک لەکاتی دەوامی فەرمی کۆتایی بەژیانی خۆی دەهێنێت

پۆلیسێک لەکاتی دەوامی فەرمی کۆتایی بەژیانی خۆی دەهێنێت

خێزاندار بوو و باوکی دوو کچ بوو

نیسان 2, 2023 11:37
پۆلیسێک لەکاتی دەوامی فەرمی کۆتایی بەژیانی خۆی دەهێنێت
0

لایک

بەرەبەیانی ئەمڕۆ پۆلیسێکی تەمەن 38 ساڵ لەکاتی دەوامی فەرمی خۆیدا، لە شوێنی کارەکەی، بە گوللـە کۆتایی بە ژیانی دەهێنێت.

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، رووداوەکە خۆکوژی بووە و ئەو گەنجە بە دەمانچە گوللـەی لەخۆی داوە. ئێستاش پۆلیسی سۆران سەرقاڵی لێکۆڵینەوەی وردترن لەسەر رووداوەکە.

رووداوەکە کاتژمێر 03:30ـی بەرەبەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە02-04-2023 لەبەردەم نەخۆشخانەی لەدایکبوونی منداڵان لە سۆران روویداوە، ئەو کەسەی خۆی کوشتووە ناوی (محەمەد ئەنوەر) تەمەن 38 ساڵە و پاسەوانی نەخۆشخانەکە بووە.

محەمەد ئەنوەر، پۆلیسی بەشی پاسەوانی بوو سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سۆران، دانیشتووی گەڕەکی جوندیان بوو لە سۆران و خێزاندار بوو و باوکی دوو کچ بوو.

En az 10 karakter gerekli