شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتە بەغداد
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتە بەغداد

شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتە بەغداد

ئازار 28, 2023 12:06
شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتە بەغداد
0

لایک

کەمێک پێش ئێستا شاندی حکومەتی هەرێم بۆ درێژەدان بە گفتوگۆکان لەبارەی دۆسیەی نەوت لەگەڵ حکومەتی عێراق گەیشتە بەغدادی پایتەخت.

شاندەکە بە سەرۆکایەتی ئاوات جەناب نووری، وەزیری دارایی و ئابووریی هەرێم کە پێکهاتوون لە کەمال محەمەد، وەزیری سامانە سرووشتییەکان بەوەکالەت و دکتۆر ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران گەیشتنە بەغداد و بڕیارە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی عێراق چەندین دیدار و کۆبوونەوە ئەنجام بدەن.

ئەمڕۆ سێشەممە 28ـی ئاداری 2023، جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێم لە تویتێکدا رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ شاندی حکومەتی هەرێم بۆ درێژەدان بە گفتوگۆکان لەبارەی دۆسیەی نەوت لەگەڵ حکومەتی عێراق بەرەو بەغداد بەڕێکەوت.

En az 10 karakter gerekli