سوودانی لەسەر پرسی نەوت لەگەڵ دوو وڵات كۆدەبێتەوە

سوودانی لەسەر پرسی نەوت لەگەڵ دوو وڵات كۆدەبێتەوە

تشرینی دووه‌م 27, 2024 09:14
سوودانی لەسەر پرسی نەوت لەگەڵ دوو وڵات كۆدەبێتەوە
0

لایک

رۆژی سێشەممە، رێكەوتی 26ـی تشرینی دووەمی 2024، نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاشکرای کرد، محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبوونەوەیەکی هاوبەشی لەگەڵ جێگری سەرۆک وەزیرانی ڕووسیا ئەلیکساندەر نۆفاک و وەزیری وزەی سعوودیە عەبدولعەزیز کوڕی سەلمانی ئال سعود کردووە.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ لەبارەی بازاڕی وزەی جیهانی کراوە، بەتایبەت ئەو بابەتانەی پەیوەستن بە وەبەرهێنانی نەوتی خاو و ناردنی بۆ بازاڕەکان و ئاستی دابینکردنی پێداویستییەکان، هەر لە کۆبوونەوەکەدا، دووپات لە گرنگیی پابەند بوون بە پاراستنی جێگیریی و هاوسەنگیی و نرخی دادپەروەرانە کراوەتەوە، لەگەڵ ڕۆڵی چاڵاکی ئۆپیک پڵەس لەو چوارچێوەیەدا.

En az 10 karakter gerekli