وهزارهتی كارهبای حكوومهتی ههرێم روونكردنهوهیهكی له بارهی دەنگۆی بەرزبوونەوەی نرخی هەر کیلۆواتێکی کارەبا لە 18 دینارەوە بۆ 156 دینار بڵاوكردهوه.
له روونكردنهوهكهی وهزارهتدا هاتووه”دەنگۆی بەرزبوونەوەی نرخی هەر کیلۆواتێکی کارەبا لە 18 دینارەوە بۆ 156 دینار دوورە لە راستییەوە و، کرێی کارەبا بۆ هاووڵاتیان لە هەموو شوێنێک بە بازاڕ و ستییە ئاساییەکانیشەوە هەمان نرخی جارانە و وەک خۆیەتی”.
روونیشكراوهتهوه” وەزارەتی کارەبا تەنیا بۆ ستییە گرانبەهەکان کە بە سیستەمی پریپەید، کارەبایەکی 24 کاتژمێرییان هەیە و موەلیدەی ئەهلییان نییە، بڕیاری داوە هەر کیلۆواتێکی کارەبا بە 156 دینار ئەژمێر بکرێت”.
وهزارهت ئاماژهی بهوهشكردووه” سیستەمی پریپەید تەنیا بۆ زیاترکردنی کاتەکانی پێدانی کارەبا و چارەسەرکردنی گرفتی قەرزی کارەبایە، بەهۆیەوە پێدانی کرێی کارەبا دەبێتە پێشوەختە”.
له بهشێكی دیكهی روونكردنهوهكهی وهزارهتی كارهبادا هاتووه” ژێرخانی بەرهەمهێنانی کارەبای هەرێم گەیشتووەتە نزیکەی (7400) مێگاوات، بەڵام بەهۆی کێشەی سوتەمەنی و نەختینەوە، ئێستا کەمتر کە (4200) مێگاوات بەرهەم دێت. سیستەمی پریپەید بەشێکی زۆری ئەم کێشەیە چارەسەر دەکات و بەرەو دابینکردنی كارەبایەكی باشتر بۆ هاوڵاتیان هەنگاو دەنێین”.
له كۆتاییدا روونكراوهتهوه” پرۆسەی سیستەمی پریپەید ماوەی ساڵێكە دەستیپێکردووە و، تا ئێستا لە لە ستییەکانی گوندی ئیتاڵیی یەك و فیوچەر ستی و پارک ڤیو و جیهان ستی و گوندی لوبنانی و دریم سیتی و نازناز ستی و كواترۆ تاوەر و رۆیا تاوەر و بازاڕی لەنگە لە هەولێر و بازاڕی دهۆک و ئەڤرۆ سیتی و بازاڕی عەلوەی سلێمانی بە سەرکەوتوویی جێبەجێ کراوە”.