وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق رایگەیاند، بڕی 400 ملیار دینار ئامادە کراوە بۆ ئەوەی وەکو موچەی چاودێری کۆمەڵایەتی بەسەر نزیکەی دوو ملیۆن خێزان دابەشبکرێت و سبەی دەست بە دابەشکردن دەکرێت.
ئەحمەد ئەسەدی وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، بڕی 400 ملیار دینار ئامادەکراوە بۆ ئەوەی وەک موچەی چاودێری کۆمەڵایەتی بەسەر یەک ملیۆن و 900 هەزار خێزان دابەشبکرێت.
دەشڵێت، “پڕۆسەی دابەشکردنەکە لە رۆژی پێنجشەممە دەستپێدەکات.”
ئاماژەی بەوەشکرد، 100 هەزار خێزانی نوێ بۆ تۆماری وەرگرتنی موچەی چاودێری کۆمەڵایەتی زیادکراون و لە سەرەتای ساڵی رابردوو تا ئێستا 625 هەزار خێزانی نوێ بۆ تۆماری وەرگرتنی موچەی چاودێری کۆمەڵایەتی زیادکراون.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، هەوڵەکان بۆ رێگریکردن لە سەرپێچییەکانی موچەی چاودێری کۆمەڵایەتی بەردەوامە و لە ماوەی رابردوو رێگری لە 185 هەزار کەسی سەرپێچیکار گیراوە و بڕی 160 ملیار دینار گەرێندراوەتەوە.
باسی لەوەشکرد، دەرگای پەڵبگرتن بۆ ئەو خێزانانەی ناویان لە ریزبەندی سەرووی هێڵی هەژاری هاتووەتەوە کراوەتەوە و لە ماوەیەکی نزیکدا خشتەی نوێکراوەی تۆماری وەرگرتنی موچەی چاودێری کۆمەڵایەتی بڵاودەکرێتەوە.