لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا مانگانە 500 ملیار دینار رەوانەی هەرێم بکات.
رۆژی یەکشەممە (3ـی ئەیلوولی 2023)، شێروان دووبەردانی راگەیاند، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا بە ناردنی 500 ملیار دینار بەشێوەی مانگانە بۆ هەرێم.
بەگوێرەی بڕیارەکەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ئەو بڕە پارەیە بەشێوەی “مینحە” بۆ ماوەی سێ مانگ رەوانەی هەرێم دەکات تا یەکلایی کردنەوەی گفتوگۆکان بۆ جێبەجێکردنی یاسای بودجە.
ئەو پەرلەمانتارەی عێراق ئاماژەی بەوەشکردووە، لە کۆبوونەوەکەدا ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری نوێکردنەوەی گرێبەستی هەردوو پاڵاوگەی کار و قەیوانی پەسەندکردووە.
نوێدەکرێتەوە…