نێچیرڤان بارزانی: پێشوازی له‌ رێكه‌وتنه‌كه‌ی عێراق و ئه‌مریكا ده‌كه‌ین
  • TEBA KURDİ
  • رۆژەڤ
  • نێچیرڤان بارزانی: پێشوازی له‌ رێكه‌وتنه‌كه‌ی عێراق و ئه‌مریكا ده‌كه‌ین

نێچیرڤان بارزانی: پێشوازی له‌ رێكه‌وتنه‌كه‌ی عێراق و ئه‌مریكا ده‌كه‌ین

كانونی دووه‌م 25, 2024 22:51
نێچیرڤان بارزانی: پێشوازی له‌ رێكه‌وتنه‌كه‌ی عێراق و ئه‌مریكا ده‌كه‌ین
0

لایک

نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان-عێراق رایگه‌یاند، هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له‌ رێكه‌وتنی نێوان عێراق و ئه‌مریكا ده‌كه‌ن بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی كاره‌كانی كۆمیته‌ی باڵای سه‌ربازیی نێوانیان، هاوكار و یارمه‌تیده‌ریش ده‌بێت بۆ پاراستنی ئارامی و ئاسایش و سه‌قامگیری و سه‌روه‌ریی وڵات.

نێچیرڤان بارزانی له‌په‌یامێكدا بڵاویكرده‌وه‌، “پێشوازی له‌ رێككه‌وتنی حكومه‌تی فیدڕاڵیی عێراق و حكومه‌تی ئه‌مریكا ده‌كه‌ین بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی كاره‌كانی كۆمیته‌ی باڵای سه‌ربازیی نێوانیان (HMC) و به‌ره‌وپێشچوونی گفتوگۆكان ده‌رباره‌ی په‌یوه‌ندیی دوقۆڵی و داهاتوی هاریكاریی هاوبه‌ش له‌ بواره‌كانی سیاسی، ئابووری، كولتوری، ئه‌منی و سه‌ربازیدا”.
راشیگه‌یاندووه‌، “هه‌رێمی كوردستان پشتگیری له‌و رێككه‌وتنه‌ ده‌كات و هاوكار و یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت بۆ پاراستنی ئارامی و ئاسایش و سه‌قامگیری و سه‌روه‌ریی وڵات و به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای رێزله‌یه‌كگرتن و به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌ش”.

En az 10 karakter gerekli