رۆژی یەکشەممە دەست بەدابەشکردنی مووچە دەکرێت

رۆژی یەکشەممە دەست بەدابەشکردنی مووچە دەکرێت

ته‌مموز 4, 2024 17:34
رۆژی یەکشەممە دەست بەدابەشکردنی مووچە دەکرێت
0

لایک

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند، بەشێک لە تەمویلی مووچەی مانگی حوزەیران خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ ده‌ستپێده‌كات.

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان-عێراق ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا باسی له‌وه‌كردوه‌، ئه‌مڕۆ بڕی 231 ملیار و 605 ملیۆن و 531 هه‌زار دینار وەک تەمویلی شایستەی مانگی حوزەیرانی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسی و خاوەن پێداویستیە تایبەتەکان و خانەنشینانی شارستانی و سەربازی خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، رۆژی یەکشەممە (7ی 7ی 2024) دەست بەدابەشکردنی مووچەی سەرجەم ئەو توێژانە دەکرێت کە لەسەرەوە ئاماژە بەناوەکانیان دراوەو تەمویلەکەیان گەیشتووه‌تە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی.

En az 10 karakter gerekli