سوودانی زنجیرە سەردانێک ئەنجامدەدات

سوودانی زنجیرە سەردانێک ئەنجامدەدات

تشرینی دووه‌م 5, 2023 17:26
سوودانی زنجیرە سەردانێک ئەنجامدەدات
0

لایک

هیشام ریكابی راوێژكاری راگه‌یاندنی محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ ورده‌كارییه‌كانی سه‌ردانه‌ ناوچه‌ییه‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی راگه‌یاند، كه‌ سبه‌ی دووشه‌ممه‌ ده‌ستپێده‌كات و ده‌چێته‌ ژماره‌یه‌ك له‌ وڵاتانی ناوچه‌كه‌.

هیشام ریكابی له‌ پۆستێكدا له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ پلاتفۆڕمی (ئێكس) نووسیویه‌تی، “ئه‌و گه‌شته‌ی كه‌ سه‌رۆك وه‌زیران ئه‌نجامی ده‌دات، به‌شێكه‌ له‌ هه‌وڵه‌كانی عێراق بۆ راگرتنی ده‌ستدرێژی بۆ سه‌ر گه‌لی فه‌ڵه‌ستین، سه‌ردانه‌كه‌ش نوێنه‌رایه‌تی دیدگای عێراق ده‌كات سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه‌ له‌ لوتكه‌ی قاهیره‌دا پێشنیاری كردوه‌”.

سبه‌ی دوشه‌ممه‌ محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیران، گه‌شتێكی ناوچه‌یی بۆ پێشهاته‌كانی رووداوه‌كانی غه‌ززه‌ ده‌ستپێده‌كات، كه‌ له‌ تاران ده‌ستپێده‌كات و دواتر سه‌ردانی پایته‌خته‌كانی وڵاتانی كه‌نداو ده‌كات.

En az 10 karakter gerekli