کەشناسی: نمەباران دەبارێت

بەڕێوەبەرایەتى گشتى کەشناسى و بوومەلەرزەزانى هەرێمى کوردستان-عێراق رایگەیاند "لەناوچە جیاجیاکانى هەرێمى کوردستان نمەباران دەبارێت". لە راگەیەندراوەکەى کەشناسیى هەرێمى کوردستان-عێراق لەبارەى کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو ئاماژە بەوە کراوە "ئەمڕۆ یەکشەممە، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت بە گشتى، لەسەر ناوچە شاخاوییەکان ئەگەرى نمەباران هەیە، و ئەگەرى نمەباران هەیە لە ناوچە جیاجیاکانى هەرێمى کوردستان". بەگوێرەى راگەیەندراوەکە "خێرایى با لەسەرخۆ–مامناوەند 10–20 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت و پلەکانی گەرما نزیکدەبێتەوە بە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ". لە راگەیەندراوەکەدا سەبارەت بە کەشوهەواى سبەینێ دووشەممە، ئاماژە بەوە کراوە "ئاسمان بەگشتى نیمچە هەور دەبێت و پلەکانی گەرما کەمێک بەرزدەبێتەوە بە 1-2 پلە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ و خێرایى با لەسەرخۆ مامناوەند 10–20 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت". راگەیەندراوەکە بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بەمجۆرە پۆڵێنکراوە: هەولێر : 20 سلێمانی :18 دهۆک : 20 زاخۆ : 20 هەڵەبجە : 19 سۆران : 16 حاجی ئۆمەران : 9 گەرمیان : 22