ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی رووسیا راگەیەنرا
  • TEBA KURDİ
  • جیهان
  • ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی رووسیا راگەیەنرا

ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی رووسیا راگەیەنرا

ئازار 18, 2024 15:03
ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی رووسیا راگەیەنرا
0

لایک

بە گوێرەی داتاکانی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی رووسیا، تا ئێستا 24.4٪ی دەنگەکان جیاکراونەتەوە و لەو رێژەیەش ڤلادمیر پوتین زۆرترین دەنگی بەدەستهێناوە.

بە گوێرەی داتا سەرەتاییەکان لە لەلایەن لیژنەی هەڵبژاردنی ناوەندی رووسیاوە بڵاوکراوەتەوە، لە دوای جیاکردنەوەی 24.4٪ی دەنگەکان، ڤلادمیر پوتین دەنگی زۆرینەی بەدەستهێناوە بە رێژەی 87.97٪، 3.8٪ی دەنگەکانیش بۆ نیکۆلای خاریتۆنۆڤە و ڤلادیسلاڤ داڤانکۆڤیش 3.73٪ و لیۆنید سلۆتسکی 2.96٪ی دەنگەکانی بەدەستهێناوە.

هاوکات ئامارەکانی لیژنەی هەڵبژاردنی شاری مۆسکۆ ئاماژە بەوە دەکەن، ڤلادمیر پوتین کاندیدی سەربەخۆ 89.1٪ی دەنگی پایتەختی بەدەستهێناوە، لە هەرێمی لۆهانسکیش پوتن 94.12٪ی دەنگە جیاکراوەکانی بەدەستهێناوە.

لە کەرتی زابۆرژیاش 90.26٪ی دەنگەکان جیاکراونەتەوە و 92.95٪ی دەنگەکان بۆ ڤلادمیر پوتین بووە.

بە گوێرەی کۆمسیۆنی ناوەندی هەڵبژاردنەکانی رووسیا، رێژەی بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی رووسیا تا کاتژمێر 6:00 بە کاتی مۆسکۆ، 74.22٪ بووە، هێشتا رێژەی دەنگدانی ئەلیکترۆنی هەژمار نەکراوە.

En az 10 karakter gerekli