شەش رۆژ پشوو راگەیەنرا

شەش رۆژ پشوو راگەیەنرا

ئازار 1, 2024 11:59
شەش رۆژ پشوو راگەیەنرا
0

لایک

بەپێی رۆژژمێری حکومەتی هەرێم شەش رۆژ پشوو بە هۆکاری جیاواز لە مانگی ئازاری ئەمساڵدا هەیە.

بەگوێرەی ئەو رۆژژمێرەی حکومەتی هەرێم لە وێبساتی خۆی بڵاویکردووەتەوە، لە مانگی ئازاری ئەمساڵدا شەش رۆژ پشووی تێدایە کە لە 5ـی ئازارەوە دەستپێدەکەن.

بەپێی رۆژژمێرەکە، 5ـی ئازار بەبۆنەی ساڵیادی دەستپێکردنی راپەڕین لە سەرجەم دامودەزگاکانی هەرێمدا پشووی فەرمییە و رۆژی 11ـی ئازاریش پشووە بەبۆنەی یادی رێکەوتتنامەی 11ـی ئاداری ساڵی 1970.

لە رۆژمێرەکەشدا ئەوە هاتووە رۆژی 14ـی ئازاریش پشووە بەبۆنەی ساڵیادی لەدایکبوونی مستەفا بارزانی و 21 و 22 و 23ـی مانگیش بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە پشووی فەرمی دەبێت لە هەرێم.

En az 10 karakter gerekli