وەزارەتى کارەبا: دوو رۆژی رابردوو 22 کاتژمێر کارەبا دابین کراوە

وەزارەتى کارەبا: دوو رۆژی رابردوو 22 کاتژمێر کارەبا دابین کراوە

تشرینی دووه‌م 22, 2024 10:49
وەزارەتى کارەبا: دوو رۆژی رابردوو 22 کاتژمێر کارەبا دابین کراوە
0

لایک

وەزارەتى کارەباى هەرێم ڕایگەیاند، لە دوو رۆژى رابردوودا لە شەو و رۆژێکدا نزیکەى ٢٢ کاتژمێر کارەبایان بۆ هاوڵاتیان دابین کردووە.

ئەمڕۆ هەینی ٢٢ـی ١١ـی ٢٠٢٤، وەزارەتى کارەباى هەرێم ڕاگەیاند، پلانەکە لە رێگەی بەڕێوەبەرایەتیی كۆنترۆڵی كارەبای هەرێم و بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی كۆنترۆڵی شارەكان جێبەجێ كراوە.

هاوکات ئەوەشی خستەڕوو، لەم دوو رۆژەدا زیاتر لە 7000 فەرمانبەری ئیشكگری كارەبا بۆ چارەسەركردنی هەر گرفتێكی تەكنیكی لە تۆڕ و وێستگەكان و كارەبای هاوبەشانی ماڵان لەسەر هێڵ بوون.

En az 10 karakter gerekli