“مووچەی خانەنشینانی هەرێم هاوشێوەی خانەنشینانی عێراق دابەش دەکرێت”
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • “مووچەی خانەنشینانی هەرێم هاوشێوەی خانەنشینانی عێراق دابەش دەکرێت”

“مووچەی خانەنشینانی هەرێم هاوشێوەی خانەنشینانی عێراق دابەش دەکرێت”

ئه‌یلول 2, 2024 14:25
“مووچەی خانەنشینانی هەرێم هاوشێوەی خانەنشینانی عێراق دابەش دەکرێت”
0

لایک

وەزارەتی دارایی و ئابوریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لەسەر بڕیاری وەزیری دارایی و ئابووری هەرێم، مووچەی مانگی تەمووزی خانەنشینانی هەرێمی کوردستان، بەپێی یاسای خانەنشینی یەکگرتوو و بەهاوتاکراوی هاوشێوەی عێراق دابەش دەکرێت.

وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ (دووشەممە، 2-9-2024) رایگەیاند، “لەسەر بڕیاری وەزیری دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان، مووچەی مانگی تەمووزی خانەنشینانی هەرێمی کوردستان، بەپێی یاسای خانەنشینی یەکگرتوو و بەهاوتاکراوی هاوشێوەی عێراق دابەش دەکرێت.”                                                          
هاوکات وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم لیستی مووچەی مانگی تەممووزی بڵاوکردەوە و لە رۆژانی سێشەممە، چوارشەممە و پێنجشەممە تەواوی وەزارەتەکان مووچە وەردەگرن.

En az 10 karakter gerekli