سەری بڕاوی بەرازێك لە مزگەوتێكی مانچستەر دادەنرێت
  • TEBA KURDİ
  • جیهان
  • سەری بڕاوی بەرازێك لە مزگەوتێكی مانچستەر دادەنرێت

سەری بڕاوی بەرازێك لە مزگەوتێكی مانچستەر دادەنرێت

ئاب 31, 2023 22:37
سەری بڕاوی بەرازێك لە مزگەوتێكی مانچستەر دادەنرێت
0

لایک

دانانی سەری بڕاوی بەرازێك لەناو مزگەوتێكی شاری مانچستەری بریتانیا موسڵمانان توڕە دەكات و سەرۆكی دامەزراوەی كۆمەڵگەی موسڵمانانی ناوچەكەش دەڵێت، “دانانی سەری ئەو بەرازە وەكو پەیام و بەمەبەستێك بۆ ئێمەی موسڵمانان دانراوە”.

بەگوێرەی ئاژانسی BBC سەری بەرازێك لەسەربانی مزگەوتێكی شاری ستۆكپۆرت بەجێهێڵدراوە، پاش ئەوەی نوێژخوێنانی مزگەوتەكەش بینیویانە توشی ترس و دڵەڕاوكێ بوون
تەیب محێدین ئەمیندار لە دامەزراوەی كۆمەڵگەی موسڵمانانی هیتۆنز (HMCT) رایگەیاندوە، “بەڕاستی بە ئازارە كاتێك نوێژخوێنان لەكاتی تەواوبوونی نوێژەكەیان لە رۆژی هەینیدا تەواو دەبن و مزگەوت جێدەهێڵن سەری بڕدراوی بەرازێك دەبینن”.
وتیشی، “بەڕوونی بە مەبەست ئەم كارە ئەنجامدراوە بۆ ترساندنمان، بەشێك لە هاوڵاتیان ترسیان هەیە لەوە زیاتریش ببینن”.
ئەوەشی روونكردۆتەوە، “لە ئایینەكەماندا ڕێگەمان پێنادرێت گۆشتی بەراز بخۆین یان بە هیچ شێوەیەك مامەڵەی لەگەڵ بكەین و دەستیشی لێ بدەین”.

لەبارەی دانانی سەری بڕدراوی بەرازەكەش، تەیب محێدین ئاشكرایكردوە، “لە سەر سەقفێكی نزم لە بیناكە دانرابوو كە هەر كە دەچیتە سەر رێگایەكی ناو مزگەوتەكە دەردەكەوێت، پێموایە بۆیە ئەو شوێنەشیان هەڵبژاردوە بۆئەوەی خەڵك بترسێنن”.

دەشڵێت، “ئێمە 10 ساڵێكی ئاراممان لێرە بەسەر بردووە، هیچ كێشەیەكمان نەبووە بۆیە نازانین ئەمە لە كوێوە هاتووە و بۆیە بەڕاستی بۆ ئێمە جێگەی نیگەرانیە”.

پۆلیسی مانچستەری گەورە (GMP) ڕایگەیاندوە، وەك تاوانێكی درووستكردنی كینە و رق، لێكۆڵینەوە لەو بابەتە دەكەن.

گرتە ڤیدیۆییەكانی ناو مزگەوتەكە رادەستی پۆلیسی مانچستەر كراون، بەپێی گرتەكانیش، ئۆتۆمبێلێك پیشان دەدات كە دوو كەسی تێدابوو، یەكێكیان دابەزیووە بۆئەوەی سەری بڕدراوی بەرازەكە لەسەر سەقفەكە دابنێت.

En az 10 karakter gerekli