بانكی ناوه‌ندی پێدانی دۆلار به‌ بانكه‌كان زیاد ده‌كات
  • TEBA KURDİ
  • رۆژەڤ
  • بانكی ناوه‌ندی پێدانی دۆلار به‌ بانكه‌كان زیاد ده‌كات

بانكی ناوه‌ندی پێدانی دۆلار به‌ بانكه‌كان زیاد ده‌كات

كانونی دووه‌م 11, 2024 20:20
بانكی ناوه‌ندی پێدانی دۆلار به‌ بانكه‌كان زیاد ده‌كات
0

لایک

بانكی ناوه‌ندی عێراق پێنجشەممە بڕیاریدا به‌پێدانی دۆلار به‌شێوه‌ی كاش به‌سه‌رجه‌م ئه‌و بانكانه‌ی كه‌ پێشتر داواكاریان بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ پێشكه‌ش كردبوو.

به‌گوێره‌ی نووسراوێكی بانكی ناوه‌ندی ناوه‌ندی كه‌ ئاڕاسته‌ی سه‌رجه‌م بانكه‌ مۆڵه‌تپێدراوه‌كان كراوه‌ تێیدا هاتووه‌، سه‌رجه‌م داواكاریه‌كان بۆ پێدانی دۆلار به‌كاش به‌و بانكانه‌ی داواكاری فه‌رمیان پێشكه‌ش كردبوو، جێبه‌جێده‌كرێن.

بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مڕۆی بانكی ناوه‌ندی كه‌ ئه‌مڕۆ 11ی كانوونی دووه‌می 2024 عه‌لی عه‌لاق پارێزگاری بانكه‌كه‌ واژۆی له‌سه‌ركردوه‌، یه‌كێكی دیكه‌یه‌ لەرێكاره‌كان بۆ دابه‌زاندنی به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دیناری عێراقی.

به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ له‌كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕه‌كانی ئاڵوگۆڕی دراو له‌ هه‌رێم و عێراق، به‌های 100 دۆلار به‌ 154 هه‌زار دینار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا، به‌ڵام له‌كاتی داخستنی بازاڕ و ده‌ركردنی رێنمایی نوێ له‌لایه‌ن بانكی ناوه‌ندیه‌وه‌ به‌های 100 دۆلار بۆ 152 هه‌زار و 300 دینار دابه‌زی.

En az 10 karakter gerekli