بەیانی ئەمڕۆ رووناک عەبدولواحید، ھاوسەری د. فوئاد مەعسوم، سەرۆک کۆماری پێشوتری عێراق و ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری یەکێتیی کۆچی دوایی کرد، سبەینێ تەرمەکەی دەگاتەوە ھەولێر و پاشان بەرەو کۆیە بەڕێدەکرێت.
رووناک عەبدولواحید مستەفا، هاوسەری د. فوئاد مەعسوم سەرۆک کۆماری پێشوتری عێراق ماوەیەک بوو باری تەندروستی ناجێگیربوو، ئەمڕۆش لە تەمەنی 81 ساڵیدا لە بەغدا کۆچی دواییکرد.
رووناک عەبدولواحید ساڵی 1942 لە دایکبووە و دەرچووی پەیمانگەی مامۆستایانە، لە ساڵی 1968 لەگەڵ د. فوئاد مەعسوم هاوسەرگیری کردووە و دایکی پێنج کچە بەناوەکانی شیرین، جوان، زۆزان، ڤیان و شیلان، کوڕێکیشی هەبووە لە تەمەنی 15 ساڵیدا کۆچی دوایی کردووە