حەسەن توران: پێویستە ئیدارەی کەرکووک بۆ کەرکووکییەکان بمێنێتەوە
  • TEBA KURDİ
  • رۆژەڤ
  • حەسەن توران: پێویستە ئیدارەی کەرکووک بۆ کەرکووکییەکان بمێنێتەوە

حەسەن توران: پێویستە ئیدارەی کەرکووک بۆ کەرکووکییەکان بمێنێتەوە

كانونی دووه‌م 10, 2024 22:53
حەسەن توران: پێویستە ئیدارەی کەرکووک بۆ کەرکووکییەکان بمێنێتەوە
0

لایک

بەرەی تورکمانی عێراقی دەستپێشخەری دیدگەی کەرکووک 2024-2028ـی راگەیاند کە شەش تەوەری لەخۆگرتووە، سەرۆکی ئەو لایەنە سیاسیەش دەڵێت، ” پێویستە ئیدارەی کەرکووک بۆ کەرکووکیەکان بمێنێتەوە.”

حەسەن توڕان سەرۆکی بەرەی تورکمانی و سەرۆکی لیستی بەرەی تورکمانی یەکگرتوو لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، دەستپێشخەرییەک بە ناوی “دیدگەی کەرکووک 2024 – 2028” رادەگەیەنن کە لە چەند رێرەوەێکی دانوستانی تایبەت بە پێکهێنانی حکومەتی خۆجێی پارێزگای کەرکووک پێکهاتووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو دەستپێشخەرییە ئۆفەرێکی پوخت بۆ گفتوگۆ سەرەکییەکانی تایبەت بە پێکهێنانی چوارچێوەی گشتی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک دەخاتەڕوو، دەتوانرێت وەک تێروانینێکی نیشتمانی گشتگیر بۆ دابینکردنی ژیانێکی رێزدارانە بۆ خەڵکی پارێزگاکە.

سەرۆکی بەرەی تورکمانی ئەوەشی خستەڕوو، دەستپێشخەرییەکەی بەرەی تورکمان لە شەش بنەمای سەرەکی پێکهاتووە کە بریتین لە:

بنەمای دابەشکردنی دەسەڵات (جێبەجێکردنی کارگێری هاوبەش).
بنەمای ئاسایش و سەربازی.
بنەمای زەوییە کشتوکاڵییەکان (نەهێشتنی ناکۆکی موڵک).
بنەمای ئابووری و وەبەرهێنان (خزمەتگوزاری و پڕۆژەکان و کەرتی تەندروستی و کشتوکاڵی و پیشەسازی).
بنەمای وزە و نەوت و گواستنەوەی زەمینی و ئاسمانی.
بنەمای رۆشنبیری و گەشتیاری و پێکەوەژیان و ئاشتی مەدەنی.

En az 10 karakter gerekli