وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند ، ئاڵوگۆڕی بازرگانی عێراق لەگەڵ چین لە ماوەی ساڵی رابردوودا زیاتر لە 48 ملیار دۆلار بووە.
رۆژی شەممە، ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە لێدوانێکدا بۆ میدیا عێراقییەکان باسى لەوەکرد، 65 ساڵ بەسەر پەیوەندیی هاوبەشی نێوان عێراق و چیندا تێدەپەڕێت.
ئەوەشی خستەڕوو، 65 ساڵە هەردوو وڵات خاوەنى پەیوەندییەکى پتەون، بەشێوەک تەنها لە ساڵى رابردوودا 48 ملیار دۆلاربووە.
چین یەکێکە لەو وڵاتانەى زۆرترین بڕى نەوتى عێراق دەکڕێت و زۆرترین ئامێر و کاڵا چینییەکانیش لە عێراقدا ساغ دەکرێنەوە.