نوێنەرانی 10 حزب و لایەنی سیاسیی تورکمانی لە هەرێمی کوردستان-عێراق رایانگه‌یاند، بڕیاریانداوه بایكۆتی هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی کوردستان-عێراق بكه‌ن كه بڕیاره رۆژی 10ی 6ی ئه‌مساڵ به‌ڕێوه‌بچێت، دەشڵێن، “داوا له سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین به هانای توركمانه‌وه بێن”.
نوێنەرانی 10 حزب و لایەنی سیاسیی تورکمانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رایانگه‌یاند، “جارێكی دیكه نه‌یارانی دیموكراسی و پێكه‌وه ژیان به‌بێ ئه‌وه‌ی عیبره‌ت له مێژو وه‌ربگرن ده‌ستیان داوه‌ته تێكدانی شیرازه‌ی پێكهاته‌ی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی خه‌ڵكی كوردستان، دادگای فیدڕاڵی و یه‌كێتی نیشتیمانی به‌و بڕیاره بێ‌پاساو و زاڵمانه‌یان له بێبه‌شكردنی پێكهاته ره‌سه‌نه‌كانی كوردستان له موماره‌سه‌ی مامه‌فه دیموكراسییه‌كانیان برینێكی قوڵیان خستوه‌ته نێو تاك به تاكی رۆڵه‌كانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان، مێژو و خه‌ڵكی كوردستان به شاهێد ده‌گرین بۆ ئه‌م سته‌مه‌یان”.
ئاماژه به‌وه‌شده‌كه‌ن، نیگه‌رانی خۆیان په‌یوه‌ست به نه‌مانی كورسی پێكهاته‌كان له په‌رله‌مانی كوردستان دوپاتده‌كه‌نه‌وه و جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه كه “بڕیاره‌كان ته‌واو ناده‌ستورین و هۆكاری سیاسیان له پشته‌وه‌یه و نه‌هێشتنی كۆتاكان له په‌رله‌مان ناكۆكه له‌گه‌ڵ یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عێراق كه تیایاندا كورسی وه‌كو كۆتا بۆ پێكهانه‌كان ته‌رخانكراوه”.
هه‌روه‌ها هاتووه، “داواكارین له نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و هه‌موو نوێنه‌ری وڵاتان و كونسوڵ و نوێنه‌رایه‌تی وڵاتان و سه‌رۆك كۆماری عێراق و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رایه‌نی عێراق و سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رۆڵی خۆیان بگێڕن و نه‌یه‌ڵن ئه‌و سته‌مه له رێگه‌ی بڕیاره‌كانی دادگای فیدڕاڵیه‌وه ده‌رچووه به‌سه‌ر پێكهاته‌كان بسه‌پێنرێت”.
نوێنه‌ری ئه‌و لایه‌نانه‌ی حزبه توركمانه‌كان ده‌شڵێن، “داوا له سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین به هانای توركمانه‌وه بێن و نه‌یه‌ڵن مافه ده‌ستوریه‌كانمان پێشێل بكرێن”.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، “بڕیارمانداوه به بایكۆتكردنی هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان تا ئه‌وكاته سیستمی كۆتای پێكهاته‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه”.
21ی مانگی شوباتی ئه‌مساڵ دادگای فیدڕاڵی عێراق له‌سه‌ر سكاڵایه‌كی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان بڕیاریدا نه‌مانی 11 كورسی پێكهاته‌كان له په‌رله‌مانی كوردستان.