“زیادبوونی رێژەی پلاستیک هەڕەشەیە لەسەر ژینگەی عێراق”

“زیادبوونی رێژەی پلاستیک هەڕەشەیە لەسەر ژینگەی عێراق”

ئه‌یلول 3, 2023 15:51
“زیادبوونی رێژەی پلاستیک هەڕەشەیە لەسەر ژینگەی عێراق”
0

لایک

بەهۆی زیادبوونی رێژەی پاشماوە پلاستیکییەکان لەکەرتە ژیانییەکان، هەڕەشەی جدی لەسەر ژینگەی عێراق دروستبووە.

فازڵ غەراوی، سەرۆکی سەنتەری ستراتیژی بۆ مافەکانی مرۆڤ لە عێراق رایگەیاند، بەپێی هەڵسەنگاندنەکانییان تاساڵی 2040 رێژەی پلاستیک لە ژینگەی عێراقدا، دوو هێندە و نیوی ئێستا زیاد دەکات.

ئاماژەی بەوەش دا، ئەو رێژەیە پێویستی بەهەوڵی بەپەلەی حکومەت هەیە بۆ کەمکردنەوەی پاشماوە پلاستیکییەکان و بەکارهێنانیان لە پرۆژەکانی ریسایکلین، بەپێچەوانەوە لایەنی بایۆلۆجی لە عێراق لەبەردەم مەترسییەکی گەورەدایە.

هاوکات توێژینەوەیەک لەلایەن هەردوو زانکۆی کۆڵۆمبیا و بیڵی ئەمەریکی بە هەماهەنگی لەگەڵ کۆڕبەندی ئابووری جیهانی لەسەر بنەما ستانداردەکان بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ بە بیابانبوون و گۆڕانکارییە ژینگەییەکان ئەنجامدراوە و لە توێژینەوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە، لەکۆی 180 وڵاتی جیهان عێراق پلەی کۆتایی گرتووە.

هەروەها لەڕووی تەندروستییەوە، ژینگەی عێراق پلەی 102ی لە کۆی 180 وڵات گرتووە. لەرووی گرتنەبەری سیاسەتی تایبەت بە پارێزگاری لە ژینگەش، پلەی کۆتایی گرتووە.

En az 10 karakter gerekli