کەشناسی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی راگەیاند و بەپێی پێشبینییەکان، پلەکانی گەرما نزمتر دەبنەوە و خێرایی با چالاک دەبێت.
کەشناسی هەرێم رایگەیاندووە، ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما کەمێک نزم دەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
ئەوەش هاتووە، سبەی پێنجشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما جارێکی دیکە بە یەک پلە نزمتر دەبنەوە.
دەشڵێت، سبەی خێرایی با لەسەرخۆ و مامناوەند دەبێت لەنێوان 10 بۆ 20 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا، لە دوانیوەڕۆوە لە هەندێک ناوچەی رۆژئاوای هەرێم چالاک دەبێت و دەگاتە 30 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 39
سلێمانی :38
دهۆک : 38
هەڵەبجە : 41
گەرمیان : 42
زاخۆ : 39
سۆران : 38
حاجی ئۆمەران : 31