لیژنه‌ی باڵای جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنی ئه‌منیی نێوان عێراق و ئێران رایگه‌یاند، باره‌گاكانی ئۆپۆزسیۆنی ئێران له‌سه‌ر سنوور به‌یه‌كجاری چۆڵكراون.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا، لیژنه‌ی ناوبراو ئاشكرایكرد، بە پشتبەستن بە پابەندبوونی هه‌ریه‌ك له عێراق و ئێران بە خاڵه‌كانی ناو رێککەوتنی ئەمنی و لە رێگەی هەوڵە هاوبەشەکانی حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێم و لیژنەی باڵای هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات، هه‌موو ئه‌و باره‌گایانه‌ی ئۆپۆزسیۆنی كۆماری ئیسلامی ئێران به‌یه‌كجاری چۆڵكراون، كه ده‌كه‌ونه نزیك سنووری نێوان هه‌ردوو وڵات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئه‌و هێزانه‌ی ئۆپۆزسیۆن كه پێشتر له‌و باره‌گایانه جێگیربوون، گوازراونه‌ته‌وه بۆ شێوێنێكی دوور له سنوور و له چه‌كه‌كانیشیان داماڵراون، بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك په‌نابه‌ر بمێننه‌وه و له شوێنی ئه‌وان هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنوور له‌و خاڵانه جێگیركراون.
به‌یاننامه‌كه باسی ئه‌وه‌شی كردووه، نوێنەری ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ئامادەی کۆبوونەوەكانی لیژنه‌كه بوو، کە لە هەولێر و بەغداد بەڕێوەچوون و پاڵپشتی تەواوی بۆ حکومەتی عێراق لە جێبەجێکردنی بڕگەکانی رێککەوتنەکە دەربڕی، لەگەڵ مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو گروپانە بەو مه‌رجه‌ی پێگەیه‌كی مەدەنییان هەبێت.