ئەمریکا و ئیسرائیل بە ئاگربەستی کاتی رازیبوون

ئەمریکا و ئیسرائیل بە ئاگربەستی کاتی رازیبوون

تشرینی دووه‌م 8, 2023 22:45
ئەمریکا و ئیسرائیل بە ئاگربەستی کاتی رازیبوون
0

لایک

وتەبێژی سەربازی ئیسرائیل رایگەیاند، بە راگرتنی جەنگ رازی نابن، بەڵام رەزامەندی لەسەر ئاگر بەستی کاتی دەدەن، کۆشکی سپیش دەڵێت، “ئەو ئاگربەستە بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک یان چەند رۆژێک دەبێت”.

وتەبێژی سەربازی ئیسرائیل رایگەیاند، جەنگی نێوان سوپای ئیسرائیل و هێزەکانی سەر بە بزتنەوەی حەماس راناگیرێت، بەڵام رێگە بە ئاگری بەستی کاتی لەبەر کاروباری مرۆیی دەدەین.

ئاماژەی بەوەشکرد، بزوتنەوەی حەماس کۆنتڕۆڵی باشووری کەرتی غەززەی لەدەستداوە، ئەویش لە ئەنجامی هێرشە ئاسمانی و زەمینییەکانی سوپا و هێزەکانی ئیسرائیل.

لەلایەکی دیکەوە کۆشکی سپی رایگەیاند، ئیسرائیل بە ئاگر بەستی مرۆیی رازی بووە، ئەو ئاگر بەستانەش لەوانەیە ماوەی چەدن کاتژمێرێک یان چەند رۆژێک بگرێتەوە.

کۆشکی سپی ئەوەشی خستەڕوو، پرۆسەی ئازادکردن و بردنە دەرەوەی بارمتەکان لە غەززە لەوانەیە پێویستی بە زیاتر لە ئاگر بەستێک بێت، چونکە نزیکەی 240 کەس لەلایەن بزوتنەوەی حەماس بە بارمتە گیراون.

En az 10 karakter gerekli