ئه‌مڕۆ شه‌ممه 10/6/2023، عەلی عەلاق، پارێزگاری بانكی ناوەندیی عێراق، بە ئاژانسی فه‌رمیی هەواڵی عێراقی (واع)ی ڕاگەیاندووه: “پێویست ناكات، رێككار و رێنمایی نوێ بۆ بازاڕی دارایی عێراق بخه‌یه‌نه روو، چونكه رێككاری پێویست په‌یڕه‌و كراوه و ئه‌نجامی باشیش به ده‌ست هاتووه.”
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، “لە چەند ڕۆژی داهاتوودا، به‌های دۆلاری ئه‌مریكی به‌رامبه‌ر به دیناری عێراقی، بەشێوەیەكی بەرچاو دادەبەزێت.”
عەللاق ڕوونیشی كردووه‌ته‌وه، هه‌نگاوه‌كان بۆ په‌ره‌پێدان و رێكخستنه‌وه‌ی بانكه حكوومه‌ییه‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت، به جۆرێك له‌گه‌ڵ پێوه‌ره جیهانییه‌كان یه‌كبگرێته‌وه.
ئەمەش لە کاتێکدایە، پەرلەمانی عێراق بە زۆرینەی دەنگ نرخی یەک دۆلار بەرامبەر بە هەزار و 300 دینار لە بانکەکاندا جێگیرکرد و بەپێی پرۆژەیاسای بودجە، 100 دۆلار بەرامبەر بە 130 هەزار دینارە لە بانکەکاندا و بۆ هاوڵاتیانیش بە 132 هەزار دینارە.