سبەی‌ هەڵبژاردنی شارەوانییەكان لە توركیا بەڕێوەدەچێت
  • TEBA KURDİ
  • رۆژەڤ
  • سبەی‌ هەڵبژاردنی شارەوانییەكان لە توركیا بەڕێوەدەچێت

سبەی‌ هەڵبژاردنی شارەوانییەكان لە توركیا بەڕێوەدەچێت

ئازار 30, 2024 11:42
سبەی‌ هەڵبژاردنی شارەوانییەكان لە توركیا بەڕێوەدەچێت
0

لایک

دواى 10 رۆژ لە بانگەشەى لایەنەکان سبەینێ‌ هەڵبژاردنی شارەوانییەكان لە توركیا بەڕێوەدەچێت.

کۆمسیۆنى هەڵبژاردنەکانى تورکیا رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ بانگەشەی هەڵبژاردنی شارەوانییەكان لە توركیا رادەگیرێت، سبەینێ‌ 61 ملیۆن دەنگدەر روو دەكەنە سندوقەكانی هەڵبژاردن، بۆ بەشداریكردن لە هەڵبژاردنی سەرۆكی شارەوانییەكانی شار و شارۆچكەكانی وڵاتەكەیان.

لەم هەڵبژاردنەدا زیاتر لە یەك ملیۆن گەنج بۆ یەكەمجار بەشداری لەو پرۆسەیە دەكەن.

لە تورکیا سەرۆكی 30 گەورە شارەوانی و 51 شارەوانیی شارەکان و 973 شارەوانیی قەزاکان و 390 شارەوانیی ناحییەکان هەڵدەبژێردرێن.

20 هەزار و 745 ئەندامی ئەنجوومەنی شارەوانییەکان و هەزار و 272 ئەنجوومەنی گشتیی شارەکان خۆیان كاندید كردووە، 50 هەزار و 336 موختاریش هەڵدەبژێردرێن.

دەنگدان لە چەند شارێکی تورکیا کاتژمێر 7ی بەیانی دەست پێدەکات و کاتژمێر 4ی پاشنیوەڕۆ کۆتایی دێت، لەو شوێنانەش کاتژمێر 8 دەنگدان دەستپێدەکات، پڕۆسەکە تاوەکو كاتژمێر 5ی ئێوارە بەردەوام دەبێت.

En az 10 karakter gerekli