دوایین زانیاری لەبارەی ئاگرە گەورەکەی بازاڕی لەنگەی هەولێر
  • TEBA KURDİ
  • Uncategorized
  • دوایین زانیاری لەبارەی ئاگرە گەورەکەی بازاڕی لەنگەی هەولێر

دوایین زانیاری لەبارەی ئاگرە گەورەکەی بازاڕی لەنگەی هەولێر

شوبات 27, 2024 22:33
دوایین زانیاری لەبارەی ئاگرە گەورەکەی بازاڕی لەنگەی هەولێر
0

لایک

وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر رایگەیاند، بەرێوەبەری بەرگری شارستانی و پارێزگاری هەولێر لەسەر هێلن و ئاگاداری رووداوەکەن، هەوڵی تەواویان بۆ ئەوەی زیانی گیانی نەبێت و تا ئێستا نەبووە ئەگەری هەیە 75٪ی کەلوپەلی بازاڕەکە بپارێزرێن و لە کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەن و بەرزی ئاگرەکە زیاتر لە سێ مەترە.

کاروان میراودەلی وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر بە میدیاکانی راگەیاند، بەرێوەبەری بەرگری شارستانی و پارێزگاری هەولێر لەسەر هێلن و ئاگاداری رووداوی ئاگرکەوتنەوەکەن، ئەوەی گرنگە ئەوەیە زیانی گیانی نەبێت، چونکە دەتوانرێت کەلوپەلەکان رزگار بکرێن و ئەگەری هەیە 75٪ی کەرەستەکان رزگاربکرێن.

ئاماژەی بەوەشکرد، هێشتا ئاگرەکەی بازاڕی لەنگەی هەولێر بەردەوامە و لە جۆری ئاگری مامناوەند نییە و لە جۆری ئاگری بەرزە، بەرزی ئاگرەکەش بە نزیکەیی گەیشتوەتە زیاتر لە سێ مەتر.

ئەوەشی خستەڕوو، داوا لە خاوەن فرۆشگاکان دەکەن نەچنە ناو بازاڕەکەوە چونکە گیانی ئەوان گرنگترە، مەترسی سەرەکیش لەم رووداوە دوکەڵەکەیە کە لەوانەیە ببێتە هۆی گیانلەدەستدان و ئاگرەکە ئەگەری کەمترە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە ئاگرێکی گەورە لە بازاڕی لەنگەی هەولێر کەوتەوە و لە ئێستاشدا تیمەکانی بەرگری شارستانی لە هەولێر کۆنتڕۆڵ کردنیدان.

En az 10 karakter gerekli