سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان-عێراق و فه‌رمانده‌ی گشتیی سوپای پاسداران كۆبوونه‌وه و هه‌ردوولا جه‌ختيان له گرنگيى پته‌وكردنى زياترى هاريكارى و هه‌ماهه‌نگيى لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى كۆمارى ئيسلاميى ئێران له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان-عێراقدا كرده‌وه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان-عێراق، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2024/5/7 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان-عێراق، له‌گه‌ڵ جه‌نه‌راڵ حسێن سه‌لامى، فه‌رمانده‌ى گشتيى سوپاى پاسدارانى كۆمارى ئيسلاميى ئێران كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، په‌يوه‌ندييه‌كانى ئێرانيان له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان به‌تايبه‌تى له بوارى ئه‌منيدا تاوتوێ كرد؛ هه‌ردوولا جه‌ختيان له گرنگيى پته‌وكردنى زياترى هاريكارى و هه‌ماهه‌نگيى لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى كۆمارى ئيسلاميى ئێران له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا كرده‌وه بۆ پاراستنى ئاسايش و ئاراميى سنووره‌كان و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى هه‌ڕه‌شه ئه‌منييه‌كان له ههرلايهكهوه بێت.
له ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كاريگه‌رى و لێكه‌وته‌كانى شه‌ڕ و پێكدادانيان له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست له‌سه‌ر دۆخى ناوچه‌كه تاوتوێ كرد. له‌م باره‌يه‌وه هه‌ردوولا هاواڕ بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه ده‌بێ هه‌مووان له‌پێناو پاراستنى سهقامگيريدا كار بكه‌ن و ڕێگه نه‌درێت ئاڵۆزييهكان زياتر ته‌شه‌نه بكه‌ن.
هاوكارى و هه‌ماهه‌نگيى ئه‌منى و سه‌ربازيى هه‌ولێرـ به‌غداد، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و چه‌ند پرسێكى جێ بايه‌خى هاوبه‌ش، لايه‌نێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.