وەزارەتی پەروەردە لەبارەی پشووەکان پۆلی 12 بریاریدا
  • TEBA KURDİ
  • Uncategorized
  • وەزارەتی پەروەردە لەبارەی پشووەکان پۆلی 12 بریاریدا

وەزارەتی پەروەردە لەبارەی پشووەکان پۆلی 12 بریاریدا

شوبات 27, 2024 17:33
وەزارەتی پەروەردە لەبارەی پشووەکان پۆلی 12 بریاریدا
1

لایک

ئەنجومەنی وەزارەتی پەروەردە رایگەیاند، بڕیاریانداوە ئەو قوتابخانانەی کە لە رۆژی 13ی مانگی ئەیلوولەوە دەستیان بە پرۆسەی خوێندن کردووە پشووی بەهارە وەربگرن و لە رۆژی 11ی ئازار دەستپێبکات و لە رۆژی 23ی مانگی ئازار کۆتایی دێت، بەڵام ئەو خوێندنگانەی کە لە پرۆسەی خوێندندا دواکەوتوون پشووی بەهارەیان نابێت و بەردەوام دەبن لە خوێندن.

ئەندامانی ئەنجومەنی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایانگەیاند، ئەو قوتابخانانەی لە 13ی مانگی ئەیلوولی ساڵی رابردوو دەستیان بە خوێندن کردووە، لە رۆژی 11ی مانگی ئازار تاوەکو 23ی مانگی ئازار پشووی بەهارە دەبێت.

ئاماژەیان بەوەشکرد، ئەو قوتابخانانەی لە پرۆسەی خوێندن دواکەوتوون هیچ رۆژێکی پشووی بەهارەیان بۆ هەژمار ناکرێت، بۆ ئەوەی سوود لە رۆژانی پشوو وەربگرن بۆ بەردەوامیدان پرۆسەی خوێندنیان.

ئەوەشیان خستەڕوو، ئەنجومەنی وەزارەتی پەروەردە بڕیاریداوە خولی یەکەمی تاقیکردنەوە نیشتمانییەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی لە 23ی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات و تاوەکو رۆژی 17ی مانگی تەمموز بەردەوام دەبێت، واتە لە هەفتەیەکدا دوو تاقیکردنەوە ئەنجام دەدرێت.

ئەنجومەنی وەزارەتی پەروەردە باسیان لەوەشکرد، خولی دووەمی تاقیکردنەوە نیشتمانییەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی لە 17ی مانگی ئاب دەستپێدەکات و تاوەکو رۆژی 4ی مانگی ئەیلوول بەردەوام دەبێت، واتە هەر دوو رۆژە و تاقیکردنەوەیەک ئەنجام دەدرێت.

En az 10 karakter gerekli