شاندی حکومەتی هەرێم لەگەڵ کۆمپانیاکانی نەوت کۆبوونەوە
  • TEBA KURDİ
  • رۆژەڤ
  • شاندی حکومەتی هەرێم لەگەڵ کۆمپانیاکانی نەوت کۆبوونەوە

شاندی حکومەتی هەرێم لەگەڵ کۆمپانیاکانی نەوت کۆبوونەوە

كانونی دووه‌م 24, 2024 21:20
شاندی حکومەتی هەرێم لەگەڵ کۆمپانیاکانی نەوت کۆبوونەوە
0

لایک

شاندی دانوستانکاری حکومەتی هەرێم لەگەڵ کۆمپانیاکانی نەوت کۆبوونەوە و گفتوگۆیان لەبارەی دوایین پێشهاتەکانی پەیوەست بە یاسای بودجە و نەوت کرد، هەروەها دووپاتکرایەوە کە حکومەتی هەرێم تەواوی داتا و زانیارییەکانی پەیوەست بە بودجە و نەوتی ئاڕاستەی حکومەتی عێراقی کردووە.

د. ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە شاندی دانوستانکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان-عێراق و تیمی باڵای وەزارەتی سامانە سروشتیەکانی حکومەتی هەرێم لەگەڵ کۆمپانیاکانی گواستنەوە و بەرهەمهینانی نەوت و گاز کۆبنەوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، لە کۆبوونەوەکەدا باس لە دوایین پێشهاتەکانی گفتوگۆی نێوان هەرێم و بەغداد کرا سەبارەت بە یاسای بودجە و نەوت، و تیشک خرایە سەر هەنگاوەکانی حکومەتی هەرێم لە چوارچێوەی بەرگری لە مافە دەستوریەکانی هەرێم بە ئاڕاستەی چارەسەری کێشەکان.

ئەوەشخراوەتەڕوو، هەر لە کۆبوونەوەکەدا نیازی حکومەتی هەرێم بۆ چارەسەری ریشەیی جەختی لێکرایەوە و ئاماژە بەوەدرا ئەوەی لەسەر حکومەتی هەرێم بە ئەنجامیداوە تاکو گفتوگۆکان بگەنە رێکەوتن و چارەسەر، ئاماژە درا هەرێمی کوردستان-عێراق ئەوەی پێویست بە لە زانیاری و داتا و بەڵگەنامەکان خستویەتییە بەردەم وەزارەتی نەوتی عیراق.

باس لەوەشکراوە، لە کۆبوونەوەکەدا خواستی هەرێم بۆ هەرچی زوو دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم لەگەڵ نوێنەری کۆمپانیاکان خرایەڕوو کە ئەم بابەتەش پێویستی بە رێگاچارەی هاوبەش و لێکتێگەیشتنی هاوبەشی هەم لایەکە سەبارەت بە تێچی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی نەوت.

En az 10 karakter gerekli