جۆو بایدن، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، بڕیاریداوە كه ئەمریکا چۆن وەڵامی هێرشێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بداتەوە، کە بەهۆیەوە سێ سەربازی ئەمریکی لە ئوردن کوژران، به‌ڵام ده‌ڵێت، نایانه‌وێت شه‌ڕ له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست فراوانتر بكه‌ن
جۆو بایدن له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نووسان له‌كاتێكدا كه کۆشکی سپی بەجێهێشت و به‌ره‌و فلۆریدا به‌ڕێكه‌وت، له‌باره‌ی زیادبوونی گرژییه‌كان رایگه‌یاند، “پێویستمان بە شەڕێکی فراوانتر نییە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست”.
له‌وه‌ڵامی پرسیارێكدا په‌یوه‌ست به بڕیاری ئه‌مریكا بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هێرشی سه‌ر هێزه‌كانی له ئوردن، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، بڕیاریداوە كه چۆن وەڵامی هێرشێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بداتەوە کە بەهۆیەوە سێ سەربازی ئەمریکی لە ئوردن کوژران.
28ی ئه‌م مانگه، فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا رایگەیاند، لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانی کە کرایە سەر بنکەی هێزە ئەمریکییەکان لە باکووری رۆژهەڵاتی ئوردن سێ سەربازی ئەمریکا کوژران و 34 سەربازی دیکەش برینداربوون.
دوای ئه‌و هێرشه، گرووپێکی میلیشیاکانی سەر بە ئێران بەرپرسیارێتی هێرشەکەی سەر بنکەیەکی سەربازی ئەمریکای لە ئەستۆ گرت.
ژماره‌یه‌ك سیناتۆری كۆماریەکان له ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا داوای “هێرشی راسته‌وخۆی وڵاته‌كه‌یان بۆسه‌ر ئێران” له جۆو بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مریكا كردووه، دوای ئه‌و هێرشه‌ی كه هێزه‌كانی ئه‌مریكای له باكووری رۆژهه‌ڵاتی ئوردن كرده ئامانج.