مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی ھەرێم، تەقینەوەکەی شەوی رابردووی زاخۆ کە بەھۆیەوە عەمیدی خانەنشین محەمەد میرزا یونس سۆفی گیانی لەدەستدا بە رووداوێکی “گوماناوی” ناوبرد و داوای کرد، ئەو دەستانە ئاشکرا بکرێن کە لەپشت ئەم تاوانەوەن”.
مەسرور بارزانی لە پرسەنامەیەکدا کە ئاراستەی بنەماڵەی عەمید محەممەد میرزا یونس سۆفیی کردووە رایگەیاندووە “شەوی رابردوو لە کردەوەیەکی گوماناویدا، ئۆتۆمبێلی عەمیدی خانەنشین محەمەد میرزا یونس سۆفی لەناو شاری زاخۆ تەقییەوە و بەمەیش ئەو ئەفسەرە ماندوونەناسەی ئەنجوومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان گیانی لەدەستدا”.
مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزایرانی ھەرێم ھەروەھا ئاماژەی بەوەیشداوە “دامودەزگا پەیوەندیدارەکانم راسپاردووە لێکۆڵینەوەیەکی ورد لەو رووداوە بکەن و ئەو دەستانە ئاشکرا بکەن کە لەپشت ئەم تاوانەوەن”.
شەوی رابردوو ئۆتۆمبێلی ئەفسەری پێشوو لە دەزگای پاراستن و ئاسایشی ھەرێمی کوردستان، محەمەد میرزا یونس سۆفی لەناو شاری زاخۆ گڕیگرت و تەقییەوە و بەھۆیەوە ناوبراو گیانی لەدەستدا.