پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە هەڵەبجە بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە شۆفێرێک گیانی لەدەستدا و شەش کەسیش برینداربوون.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەڵەبجە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە کە تیایدا ئاماژە بەوە دراوە، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە ئۆتۆمبێلێکی جۆری “توێتا فۆرچنەر” لەهەورامانەوە بە ئاڕاستـەی خــورماڵ ڕۆیشتوە، لە نزیــک نەخۆشخانەی بیارە وەگەڕاوە.
لەبارەی قوربانیانی رووداوەکە ئەوە ڕاگەیەندراوە، بەهۆی ڕووداوەکە شـــۆفێـــرەکــەی گیانی لە دەستـــداوە و شەش کەس کە سەرنشینن، برینداربوون.
برینــدارەکان بەمەبەستی وەرگرتنی چارەســـەری پێوســــت گواستـرانــەوە بۆ نەخۆشخانــــەی فریاکەوتــن لە ناحیـــــەی خورماڵ لێکۆڵنەوە لەڕووداوەکە لەلایەن تیمی هاتوچۆوە دەستی پێکردوە.