وەزارەتی پێشمەرگە راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • وەزارەتی پێشمەرگە راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌

وەزارەتی پێشمەرگە راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌

حوزه‌یران 23, 2024 17:43
وەزارەتی پێشمەرگە راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌
0

لایک


وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، سبەی دووشەممە هاوکاریی مانگی ئایار (پێنج)ـی لیواکانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەکرێت. 

وەزارەتی پێشمەرگە  لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، لە چوارچێوەی ئەو پشتیوانییە داراییەی کە لەلایەن هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگە دابین دەکرێت، بڕیار درا ڕۆژی دووشەممە 24ی حوزیرانی 2024 دەست بە دابەشکردنی هاوکاریی مانگی ئایار (پێنج)ـی لیواکانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە بکرێت. 

وەزارەتی پێشمەرگە ئاماژەی بەوەش کردووە، “ئەم بڕە پارەیە، لێرە بەدواوە، وەک هاوکاری دەدرێت بە هێزی پێشمەرگە و هیچ پەیوەندییەکی بە مووچەوە نییە”.

لە کۆی زیاتر لە 180 هەزار پێشمەرگە کە سەر بە وەزارەتی پێشمەرگەن؛ 44 هەزاریان لە چوارچێوەی 15 لیوای هاوبەش، لەژێر چەتری وەزارەتی پێشمەرگە ڕێک خراونەتەوە. ئەمەریکا مانگانە مووچەی ئەو 44 هەزار پێشمەرگەیە خەرج دەکات.

En az 10 karakter gerekli