وەزیری دارایی هەرێم له‌ بەغداد راپۆرتێك له‌باره‌ی پرسی بودجە و مووچە ده‌خاته‌ڕوو
  • TEBA KURDİ
  • رۆژەڤ
  • وەزیری دارایی هەرێم له‌ بەغداد راپۆرتێك له‌باره‌ی پرسی بودجە و مووچە ده‌خاته‌ڕوو

وەزیری دارایی هەرێم له‌ بەغداد راپۆرتێك له‌باره‌ی پرسی بودجە و مووچە ده‌خاته‌ڕوو

تشرینی یه‌كه‌م 17, 2023 20:52
وەزیری دارایی هەرێم له‌ بەغداد راپۆرتێك له‌باره‌ی پرسی بودجە و مووچە ده‌خاته‌ڕوو
0

لایک

وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند، شاندی حکومی هەرێم گەیشتوەتە بەغداد و سبەینێ لەگەڵ وەزیری دارایی و لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق کۆدەبنەوە، لە کۆبوونەوەکەش کێشەکانی پەیوەست بە پرسی مووچە و بودجە تاوتوێ دەکرێت، هەروەها پاکتاوی دارایی شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵ و ژمارەی موچەخۆرانی هەرێم بۆ حکومەتی عێراق دەخرێتەڕوو.

وەزارەری دارایی هەرێم لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، لە سەر بانگێشتی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، ئەمڕۆ سێ شەممە، ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی و ئابووری هەرێم، بەیاوەری شاندێکی حکومی هەرێم بەرەو شاری بەغداد بەڕێکەوتن.

ئاماژە بەوەشکراوە، سبەی چوارشەممە لەدانیشتنێکی تایبەتی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، بەئامادەبونی وەزیری دارایی عێراق، وەزیری دارایی هەرێم ڕاپۆرتێک لەسەر کێشەو گرفتەکانی نێوان هەرێم و بەغداد لە سەر پرسی بودجەو موچە دەخرێتەڕو.

ئەوەش خراوەتەڕوو، لە هەمان کۆبوونەوە زانیاری تەواو لەسەر خەرجی و داهاتی شەش مانگی سەرەتای ساڵی 2023 و ژمارەی فەرمانبەرو موچەخۆرانی هەرێم دەدرێتە لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق کەلەلایەن وەفدی هاوبەشی هەردوو دیوانی چاودێری دارایی عێراق و هەرێم وردبینی کراوە.

باس لەوەشکراوە، شاندی حکومی هەرێم پێکهاتوە لە ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی هەرێم، ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، ئامانج ڕەحیم سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران و عەبدولحەکیم خەسرەو سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون.

En az 10 karakter gerekli